پەروەردەى گشتى سلێمانى ڕێوشوێنی لەسەر بایکۆتى مامۆستایان دەستپێکرد

  • : 2018/ئازار/2 شه‌م‌
  • : 2042 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 7 مانگ پێش ئیستا

پەروەردەى گشتى سلێمانى ڕێوشوێنی لەسەر بایکۆتى مامۆستایان دەستپێکرد

بەپێى نووسراوێکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى کە ئاڕاستەى پەروەردەى قەزاکان کراوە، داوایان لێکراوە ناوى ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە بنووسن کە لە مانگى شوبات و ئازاردا دەوام دەکەن.

هەر بەپێى نووسراوەکە، کە لە پەیجى فەرمیى بەریوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە، داواکارین بەپەلە ئەو زانیارییانەمان بۆ ڕەوانە بکەن کە لە فۆڕمى هاوپێچدا ئاماژەى پێکراوە.

هاوکات لە خاڵێکى نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە “بەپێى زانیارییەکانى دوایین سى دى هێزى کار، کە زانیارى مامۆستا و فەرمانبەر لەخۆدەگرێت، ناوى ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەمان بۆ بنێرن لە فۆڕمى هاوپێچدا کە لە مانگى ٢ و ٣ى ٢٠١٨ دەوام دەکەن”.

هەر بەپێى نووسراوەکە، داواکراوە سەرپەرشتیارى کارگێڕى و بەڕێوەبەرى قوتابخانە و خوێندنگە، پێویستە فۆڕمى هاوپێچ واژۆ بکەن و بەڕێوەبەر بەرپرس دەبێت لە ڕاست و دروستى زانیارییەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەشێک لە قوتابخانە و خوێندنگەکان بایکۆتیان شکاندووە، بەڵام هێشتا ژمارەیەکیان بەردەوامن لە بایکۆت.

بڕیار درا خولی سێ یەم بۆ تاقیكردنەوەی وزاری ئەنجام بدرێت

بڕیار درا خولی سێ یەم بۆ تاقیكردنەوەی وزاری ئەنجام بدرێت عەبادی ئاشکرایکرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی پەروەردەی راسپاردووە بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەی خوولی سێیەم لە قۆناخەکانی ناوەندی و ئامادەیی ئەنجامبدرێت، بۆ ئەو قوتابییانەی لە کە لە سێ وانە زیاتر نەکەوتوون لە خوولی دووەم.

لەماوەی كەمتر لە دوو مانگی دەست بەكاربوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر زۆرترین چالاكی ئەنجام داوە.پرسگەی هاتنە ژوورەوەشی نیە

لەماوەی كەمتر لە دوو مانگی دەست بەكاربوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر زۆرترین چالاكی ئەنجام داوە.پرسگەی هاتنە ژوورەوەشی نیە . مامۆستا دلێر عبداللە دوای ئەوەی پۆستە شیاوەكەی وەرگرت بەر لە هەموو شتێك و پێچەوانەی هەموو بەڕێوەبەرێكی خۆ بە زل زان تاكە بەڕێوەبەری پەروەردەیە پرسگەی ژوورەكەی هەڵگرت ئێستا ئەگەر سەردانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر بكەیت پرسگەی بەڕێوەبەر نابینی ئەوە مانای خەمخۆریە بۆ زوو ڕایكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران لەهەمان كاتدا زۆرترین چالاكی ئەنجام داوە بەردەوام لە ڕەوشی پەروەردە دەكۆڵێتەوە هەرێم بە گشتی و هەولێر بەتایبەتی

تاوەکو ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا بە فەرمی وادەی دەرچوونی ناوی قوتابیانی لە زانکۆکان ڕانەگەیاندووە

تاوەکو ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا بە فەرمی وادەی دەرچوونی ناوی قوتابیانی لە زانکۆکان ڕانەگەیاندووە قوتابیان و خوێندکارانی بەڕێز وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ئێستادا کار لەسەر پڕۆسەی وەرگرتن دەکات بە ھەر چوار سیستەمی زانکۆڵاین و کریدت و پاڕالێل و ئێواران کە ئەمڕۆ پێنجەم ڕۆژە کۆتایی بە پڕۆسەی پێشکەش کردن ھاتووە تاوەکو ئێستا بە فەرمی وادەی ڕاگەیاندنی ناوەکانی ئاشکرا نەکردووە بۆیە بڕوا بە ھیچ پڕوپاگەندەیەک مەکە،ھەرکات کۆی پڕۆسەکە تەواو بوو وەزارەتی ناوبراو لە ڕێگای بەشی ڕاگەیاندن و پەیجی فەرمی وەزارەت خۆی کات و ساتەکە دیاری دەکات، سەرکەتووبن . سناپ چات ئادد بکە چرکە بە چرکە ئاگاداری ھەواڵی پۆلەکەت بکە