بەرپرسی ئەزموونەکان/ئەو 25 ھەزار دینارەی لەکاتی تاقیکردنەوەی دەرەکی لە قوتابی وەردەگیرێت بۆ مەسرەفی خۆیانە

  • : 2018/تشرینی دووهەم/2 شه‌م‌
  • : 526 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 1 مانگ پێش ئیستا

بەرپرسی ئەزموونەکان/ئەو 25 ھەزار دینارەی لەکاتی تاقیکردنەوەی دەرەکی لە قوتابی وەردەگیرێت بۆ مەسرەفی خۆیانە

مامۆستا وریا حسن بەرپرسی ئەزموونەکان لە پەروەردەی ناوەندی ھەولێر لە دیمانەیەکی لەگەڵ وێب سایتی پۆلی12 ڕایگەیاند وەرگرتنی 25 ھەزار دینار لەکاتی مامەڵەی تاقیکردنەوەی دەرەکی پرسیاری لای قوتابیان دروست کردووە،لێرەوە دەمانەوێت بە قوتابیان ڕابگەیەنین وەرگرتنی ئەم بڕە پارەیە بۆ ئەوە ئاسانکاری بۆ قوتابی بکەین و بە باشترین شێوە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەین ئەم بڕە پارە خەرچ دەکرێت بە مەبەستی فۆڕم و چاودێری کردنی مامۆستایانی ھۆڵی تاقیکردنەوەی بەرایی و زۆر پێداویستی تر خۆی لە خۆیدا ئەم بڕە پارەیە ئاسانکاریەکی باشی قوتابیان دەکات ھەربۆیە وەرگرتنی ئەم پارەیە لە ژووری ژمێریاری پەروەردەکەمان شتێکی ئاساییە و ھەموو قوتابیەک پابەندە بەم ڕێنماییە

.

21/12/2018 گەورەترین خولی فێربوونی زمانی بیانی لە سەنتەری پۆلی12 دەکرێتەوە بە گرێنتی فێربوون تەنھا بە 99$

21/12/2018 گەورەترین خولی فێربوونی زمانی بیانی لە سەنتەری پۆلی12 دەکرێتەوە بە گرێنتی فێربوون تەنھا بە 99$ مژدەیەکی خۆش لە سەنتەرەکەمان بۆ قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان و سەرجەم ئارەزوو مەندانی فێربوونی زمانی #ئەڵمانی_فەڕەنسی_تورکی_فارسی_ئینگلیزی_عەرەبی لە ئێستاوە فێرە زمانێکی تر بە بۆ بەرژەوەندی خۆت بیربکەرەوە چەند جوانە بە زمانێکی تریش قسە بکەیت ئەگەر قوتابی زانکۆ و پەیمانگای زمانێکی تر بزانیت زووتر کارت دەست دەکەوێت بیربکەرەوە دوای دەرچوونت(تخروج)یەکەم پرسیار لێت دەکەن چەند زمان دەزانیت ئێستا ناوت تۆمار بکە بەرواری 21/12/2018 خولەکە دەست پێدەکات بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاواز و ناوازە *بوونی پۆلی نموونەیی *باڵەخانەی مۆدێرن و دابین کردنی کەشی گونجاو و ھێمن ی خوێندن *پاسی ھاتووچۆمان ھەیە بۆ ھەموو بەشداربوون ئۆفەرێکیش بۆ قوتابیانی قسم داخلی 18 ی شوبات و شەھید شەوکەت و ئاکارەکان پاس بەخۆڕاییە *ھەر قوتابیەک 4 ھاوڕێ ی لەگەڵ خۆی بھێنێت نیوەی پارەی لێ وەردەگیرێت *چا و قاوە و نیسکافە و بسکویت بە خۆڕایی یە *خولەکە ماوەی دوو مانگ دەخایەنێت *لەکۆتایی خولەکە بڕوانامەی بەشداربوون لە زمانەکان وەردەگرن . ئێستا ناوت تۆمار بکە 07507556666_07507335555 ناونیشان/ھەولێر-شەقامی40 مەتری ناوەڕاستی ترافیک لایتی باداوا نزیک بازاری لەنگە    

بەهۆی باو باران و نالەباری كەش و هەوا بەیانی لە قەزای دوكان لە سەرجەم قوتابخانەكان بووە پشوو

بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی بەهێزی باران و هەورەبروسکە و لە پێناو سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان ،لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێزان قائمقامی دوکان و بەڕێوەبەری پەروەردەی دوکان ،بڕیارماندا بەیانی واتە ڕۆژی شەممە لە خوێندنگاکەمان پشوو بێت، بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.