دەرچوویەكی زانكۆی سەلاحەددین ئەمڕۆ لە ڕۆژی لەدایك بوون جەڵتەی دڵی لێیدا گیانی لەدەست دا

  • : 2019/Feb/Fri‌
  • : 3400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 1 year پێش ئیستا

دەرچوویەكی زانكۆی سەلاحەددین ئەمڕۆ لە ڕۆژی لەدایك بوون جەڵتەی دڵی لێیدا گیانی لەدەست دا

ئەو گەنجە جوانە ئەمڕۆ 1/2/2019 کە رۆژی لەدایكبوونی بوو، بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا
کاکە یونس دەرچووی کۆلێژی زمانی ئینگلیزی بوو لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر، هێشتا ساڵێك تێنەپەڕێوە بەسەر تەواوکردنی خوێندنی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی جەڵتەی دڵ، دڵی پاکی لە وەستان کەوت
خودا بە بەهەشتی خۆی شاد بکات، ئارامی ببەخشێت بە هاوڕێیان و کەسوکاری

باندێک فێربووینە بە فیس بووکی فەیک و تەزویر تۆمەت و قسەی ھەڵبەستراو بۆ پەیجی پۆلی12 دروست دەکەن

باندێک فێربووینە بە فیس بووکی فەیک و تەزویر تۆمەت و قسەی ھەڵبەستراو بۆ پەیجی پۆلی12 دروست دەکەن ھەر شتێک بەڵگەی لەگەڵ نەبوو ئێمە وەڵامی نادەینەوە ڕوون کردنەوەیەک بۆ تەواوی قوتابیان و ھاوڕێیانی پەیجی پۆلی12 خۆتان دەزانن یەکەم و پێشەنگی کوردستانین ئیدی کاتێک یەکێک کە دەیەوێت ئەم پێشەنگیەت لێ وەربگرێتەوە ناچارە تاوانبارت بکات و پێ بخاتە سەر پێت و خۆی بەرز بکاتەوە و ئێمە نزم بکاتەوە نامەوێ زۆر لەسەر ئەم باسە بڕۆم چونکە لەوەتەی بە بیرمان دێت لەسەر قوتابیانی پۆلی12 جارو بار جوێنمان بۆ دێت بە ھەموو جۆرەکانیەوە کاتێک یەکێک دەیەوێت خۆی گەورە بکات دێ بە ئێمە دەڕشێتەوە بە تۆمەت و جوێن و سوکایەتی بە ئەدمینەکانمان ئێمە لێ ڕاھاتووین چونکە یەکەم جار نیە ھھھھھھھھھھ بەخوا ساڵانە چەندین جار لە پەیجی فەیک و گروپی تەزویر یەکێک ھەڵدەستێت ھەرچی لەناو دڵیەتی بە ئێمەی دەڕێژێت و کاتی خۆی بە ئێمە دەکوژێت داماوە لە بری ئەوەی کات بە شتێکی بە سوود سەرف بکات دێ بە ئێمەی سەرف دەکات چەند ڕۆژێکە لە پەیجێکی فەیک جوێنمان بۆ دێت زۆر ئاساییە بەخوا سوێند بەخوا بیریشی لێ ناکەینەوە چونکە ئەوەی ئێمە لە نزیکەوە بناسێت دەزانێت چۆنین بەھەرحاڵ بێ ...

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دا سەرجەم قوتابیانی پۆلی 3ی ناوەندی و 6 ی ئامادەیی راستەوخۆ بەشداری تاقیکردنەوەی ئەم ساڵ بکەن

    وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دا سەرجەم قوتابیانی پۆلەکانی 3ی ناوەندی و شەشی ئامادەیی راستەوخۆ بەشداری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئەمساڵ بکەن. ئەمڕۆ دووشەممە 30-3-2020 د.سوها خەلیل عەلی بەگ، وەزیری پەروەردەی عێراق نووسراوی فەرمی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە کردووە و تێیدا رایگەیاندووە "قوتابیانی پۆلە کۆتاییەکان (سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی) بە سەرجەم لقەکانیانەوە بەشداریان تاقیکردنەوەکان بکەن لە ساڵی خوێندنی (2019-2020) ئەمەش دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەىی وەزیران".

دكتۆر ئاراس برادۆستی داوا دەكات ئێستا پێشمەرگە بەناو كۆڵانەكان جوڵە بكەن كەس نەتوانێت بەم شەوە بچێتە دەرەوە بۆ سەفرە و گەشت

پێشمەرگە داببەزێننە نێو کۆڵانەکان بۆ جێبەجێکردنی راستەقینەی قەدەخەی هاتووچۆ و رێکارەکانی دیکەی تایبەت بە کۆرۆنا، پێویستە هێز بەکاربهێندرێت، ئەو جرت و فرتەی ئێستا هەیە رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ناکات، هەندێک خەڵک بە بەرپرس و نابەرپرسەوە خەریکن یاری بە ئاگر دەکەن و نازانن خۆیان و ئەزیزانیان و وڵاتیش دەسوتێنن، بەهێز رێگری بکەن لە خۆسووتاندنیان.. تکایە هێزەکانی پێشمەرگە دابەزێننە نێو کۆڵانەکان و رێگری لە کۆبوونەوە و دەرچوونی خەڵک بکەن، ئیدی کاتی ئەوەیە حکومەت ئەمە بکات نەک رێنمایی نەرمونیان، رێنمایی بۆ ئەو کەسانەیە کە هۆشیارن و لە پیتێکیش تێدەگەن، ئەمە بۆ ئێمە بەجێبهێڵن تکایە.. ئەزموونی چین فێریکردین کە هێز رۆڵێکی گەورەی لە کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە هەیە، ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنترۆڵ ناکرێت بۆیە دەبێت مرۆڤەکان کۆنترۆڵکەین تا نەمرن.. پەیامەکە روونە؟