بڕیارێكی‌ نوێ‌ له‌باره‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌درێت

  • : 2019/مارس/2 شه‌م‌
  • : 6370 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 3 مانگ پێش ئیستا
به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌، له‌سه‌ر تیانوسه‌كانی‌ كۆتایی‌ وه‌رز، بۆ پۆله‌ نا كۆتاكان بڕیارێكیان ئاڕاسته‌ی‌ 12 په‌روه‌رده‌ی‌ سنوره‌كه‌ی‌ ده‌كات و ده‌ڵێت”پێش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ رابگه‌یه‌نن رۆژێك دیاری‌ بكه‌ن بۆ پێدانه‌وه‌ی‌ تیانوسی‌ تاقیكرنه‌وه‌كان به‌خوێندكاران”.

به‌گوێره‌ی‌ نوسراوه‌كه‌ كه‌وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، له‌باره‌ی‌ بڕیاره‌كه‌شه‌وه‌، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دڵنیابوونی‌ خوێندكاران له‌نمره‌كانی‌ كۆتایی‌ وه‌رز له‌سه‌ر تیانوسه‌كان بۆ پۆله‌كانی‌(4-5-6-7-8-9-10-11) پۆله‌ ناكۆتاكان، باشتره‌  پێش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ رابگه‌یه‌نن رۆژێك دیاری‌ بكه‌ن بۆ پێدانه‌وه‌ی‌ تیانوسی‌ تاقیكرنه‌وه‌كان به‌خوێندكاران، ته‌نها له‌رۆژی‌ دیاریكراودا تیانوسه‌كانیش ببینن، رۆژی‌ دواتر كه‌س مافی‌ بینینی‌ تیانوسه‌كانی‌ نییه‌.

بریارێک لە وەزارەتی ناوخۆوە ھەر پۆلیس وکارمەندیکی ئاسایش بروانامەی بەکالۆریۆسی ھەبێت دەبێتە ملازم بەڵام دەبێت خولی پێگەیاندنی ئەفسەر ببینێت .

بریارێک لە وەزارەتی ناوخۆوە ھەر پۆلیس وکارمەندیکی ئاسایش بروانامەی بەکالۆریۆسی ھەبێت دەبێتە ملازم بەڵام دەبێت خولی پێگەیاندنی ئەفسەر ببینێت

مژدەیەکی خۆش لە مامۆستا کەیفی عزیز بۆ سەرجەم ئەم قوتابیانەی وانەی ئینگلیزیان بۆ خولی دووەم ماوە

مژدەیەکی خۆش لە مامۆستا کەیفی عزیز بۆ سەرجەم ئەم قوتابیانەی وانەی ئینگلیزیان بۆ خولی دووەم ماوە ھاوشێوەی خولی یەکەم سەدان قوتابیمان دەرچوواند-دووبارە تاقیکردنەوەیەکی تر دەکەین-تایبەت بۆ خولی دووەم سەرجەم قوتابیانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە بەھۆی ئەوەی زۆرترین قوتابی لە وانەی ئینگلیزی کەوتوون مامۆستا کەیفی عزیز  گەورە مامۆستای ئینگلیزی و گینگسی ئینگلیزی ڕۆژی شەممە تاقیکردنەوەیەکی سەرتاسەری دەکات لەسەر شێوازی وزاری بێ بەرامبەر بەسەرجەم قوتابیان دەکات کاتی تاقیکردنەوە/11:00 ی سەرلەبەیانی شوێن/سەنتەری پۆلی12 ناونیشان/ھەولێر شەقامی 40 مەتری ناوەڕاستی ترافیک لایتی باداوا نزیک لەنگە

مەرجەكانی كۆلێژی پۆلیس ڕاگەێندرا

كۆلێژی پۆلیسی عیراق دامەزراندن بۆ دەرچوانی ئامادەیی رادەگەیەنێت، SNNیش مەرجەكانی دامەزراندن لەو كۆلێژە ئاشكرادەكات و پەرلەمانتارێكی كوردیش لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت”دامەزراندنەكە كوردیش دەگرێتەوە”. ناسر یونس پەرلەمانتاری پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەSNNی راگەیاند،كۆلێژی پۆلیسی عیراق دامەزراندنی بۆ دەرچوانی ئامادەیی بەشێوەی گرێبەست راگەیاندوە و كوردیش دەگرێتەوە، دەتوانن لەو كۆلێژە فۆڕم وەربگرن، بەگویًَرەی ئەو مەرجانەی راگەیەنراوە. بەگوێرەی زانیارییەكان، لەمەرجەكانی ئەو كۆلێژەدا هاتووە، دەبێت خەڵكی عیراق بێت و رەگەزنامەی عیراقی هەبێت، هەروەها دەبێت خاوەنی بڕوانامەی ئامادەیی لەیەكێك لەم بەشانە(زانستی، وێژەیی ، بازرگانی و پیشەسازی) بێت. لەمەرجەكاندا هاتووە، دامەزراندنەكە هەردو رەگەزی نێر و مێ دەگرێتەوە، بەومەرجەی  تەمەنی لە17 ساڵ كەمتر و لە22 ساڵ زیاتر نەبێت،  باڵایی لە 168سانتیمەتر كەمتر نەبێت، لەلیژنەی پزیشكی و توانایی جەستەیی دەرچێت، كۆ نمرەی وەرگیرانی بۆ زانستی و وێژەیی و پیشەیی و بازرگانی لە 75 كەمتر نەبێت. لەزانیاریەكاندا ئەوەشخراوەتەڕوو، خوازیاران بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم و زانیاری زیاتر دەتوانن تا 27ی ئەم مانگە فۆڕمەكە لە سایتی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی عیراق وەربگرن و لەوێوە پڕی بكەنەوە.