بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەكات

  • : 2019/مارس/4 شه‌م‌
  • : 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 2 هەفتە پێش ئیستا

بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەكات

سڵاوی زانست و پەروەردە..
بەبۆنەی (٥٧)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزبایی خۆم و بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێرتان لێدەكەم، خۆمان بەخۆشحاڵ دەزانین بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتییەكەتان بكەین.
مامۆستایانی قەدرگران و ماندوونەناس..
رۆژی ١٥ی ئایار.. رۆژێكی پڕشنگدارە لەمێژووی بزاڤی پەروەردەو خوێندن لە كوردستاندا، رۆژی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، دەستپێكی هەنگاوێكی گرنگ بوو لەبواری پەروەردەو فێركردندا. ئێمە لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر رۆڵی بەرچاوی یەكێتییەكەتان بەرز دەنرخێنین لەپشتگیری كردن لەمافی رەوای مامۆستایان و هەماهەنگی كردن لەگەڵ پەروەردە بۆ برەودان بەپێشخستنی كەرتی پەروەردە لەكوردستاندا، بەتایبەت لەماوەی چوار ساڵی قەیرانی دارایی زۆر لەخۆبردووانە هەموو هەولێكتاندا بۆ دەستەبەركردنی مافی مامۆستایان و بەردەوامی پڕۆسەی خوێندن.
هەڵبەتە مامۆستایان توێژێكی زیندووی نێو كۆمەڵگان و ئەركێكی گران و پیرۆز لەسەر شانیانە ئەویش پێگەیاندنی نەوەیەكی رۆشنبیرو پێگەیشتوو بەهەستی نەتەوایەتی و پێشكەوتووخواز بۆ هۆشیاركردنەوەی كۆمەلگا، لەگەڵ هەموو ئەو ئەركانەدا مامۆستایان رۆڵێكی بەرچاویان بینیوە لەخەبات و تێكۆشانی بزاڤی رزگاریخوازی گەڵەكەمان، كاتێك ئێمە ئەم یادە پیرۆزە بەرز هەڵدەسنگێنین وەك هەمیشە پشتیوانی خۆمان بۆ یەكێتییەكەتان دووپات دەكەینەوە، هیوادارین بەهەمان ڕۆحیەتی كوردپەروەریی و پەروەردەیی وەك چۆن درێغیتان نەكردووە، بەردەوام بن داكۆكی لەمافی مامۆستایان بكەن و دەستكەوتی زیاتر بۆ سەرجەم مامۆستایانی كوردستان بەبێ جیاوازی بەدەست بهێنن.
هەربۆیە لەساڵیادی (٥٧) ساڵەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەكەین هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین هەمیشە سەركەوتوو و بەردەوام بن بۆ پێگەیاندنی نەوەكانمان.

بەشدار عەبدولخالق خۆشناو
بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر
١٥-٥-٢٠١٩

دوای کاتژمێرێکی تر گەورەترین لایڤی وانەی کوردی لەلایەن مامۆستا سالم محمد دەست پێدەکات شوێنی قوتابیمان ھەیە بفەرموون وەرن بۆ ھۆڵی لایڤ لە نزیکەوە مامۆستا ببینە

دوای کاتژمێرێکی تر گەورەترین لایڤی وانەی کوردی لەلایەن مامۆستا سالم محمد دەست پێدەکات شوێنی قوتابیمان ھەیە بفەرموون وەرن بۆ ھۆڵی لایڤ لە نزیکەوە مامۆستا ببینە مژدەیەکی خۆش بۆ ئەم قوتابیانەی ھیچ سەعی وانەی کوردی یان نەکردووە ئەمشەو کاتژمێر 8:00 ئامادەبن لە گەورەترین ھۆڵی مراجعەی کوردی ئەم فرسەتە زێڕینە لە دەست مەدە.چونکە دووبارە نابێتەوە ھەوڵ بدە بە خولی یەکەم دەربچیت لە وانەی کوردی ئێستاش شوێن ماوە ئەمشەو گەورەترین لایڤی وانەی کوردی لەلایەن مامۆستا سالم محمد ئەنجام دەدرێت مێوانداری سەدان قوتابی لە ھۆڵی لایڤەکان دەکەین ئێستا پەیوەندی بکە و بفەرموو بۆ بلیتێک بە دەست بھێنە لە نزیکەوە باشترین مراجعەی کوردی بکەوە ئەم دوو شەوە بەخێربێن بۆ گەورەترین فیستیڤاڵی لایڤی وانەکانی سەنتەری پۆلی12 لایک بکە و 5 کۆمێنت بنووسە ئەوکات بە زەنگ بەتایبەت ئاگادارت دەکەینەوە..... بینیتان ساڵانی ڕابردوو چیمان کرد!گەورەترین خزمەتی پەروەردەیی✅ تۆ ئاستی مامۆستاکانی ئێمەتان بینیوە...بەڵێ بێگومان ئێستا قوتابی نیە لە کوردستان ڤیدیۆی لایڤەکانی لە نێو مۆبایلەکەی سێڤ نەبێتو ڕۆژانە سەیری نەکات....تۆ دەزانی ئەم لایڤ و ڤیدیۆیانە سەدان ھەزار قوتابی دەرچوواندووە لە تاقیکردنەوەکانی وەرزی و وزاری....تۆ دەزانی لایڤ بە ھەموو مامۆستایەک ناکرێت تۆ دەزانی لایڤ مامۆستای خۆی دەوێت لایڤ دەستەیەکی کارگێڕی بەھێزی دەوێت نەک ...

مژدەیەکی خۆش بۆ ئەم قوتابیانەی ھیچ سەعی وانەی کوردی یان نەکردووە ئەمشەو کاتژمێر 8:00 ئامادەبن لە گەورەترین ھۆڵی مراجعەی کوردی

مژدەیەکی خۆش بۆ ئەم قوتابیانەی ھیچ سەعی وانەی کوردی یان نەکردووە ئەمشەو کاتژمێر 8:00 ئامادەبن لە گەورەترین ھۆڵی مراجعەی کوردی ئەم فرسەتە زێڕینە لە دەست مەدە.چونکە دووبارە نابێتەوە ھەوڵ بدە بە خولی یەکەم دەربچیت لە وانەی کوردی ئێستاش شوێن ماوە ئەمشەو گەورەترین لایڤی وانەی کوردی لەلایەن مامۆستا سالم محمد ئەنجام دەدرێت مێوانداری سەدان قوتابی لە ھۆڵی لایڤەکان دەکەین ئێستا پەیوەندی بکە و بفەرموو بۆ بلیتێک بە دەست بھێنە لە نزیکەوە باشترین مراجعەی کوردی بکەوە ئەم دوو شەوە بەخێربێن بۆ گەورەترین فیستیڤاڵی لایڤی وانەکانی سەنتەری پۆلی12 لایک بکە و 5 کۆمێنت بنووسە ئەوکات بە زەنگ بەتایبەت ئاگادارت دەکەینەوە..... بینیتان ساڵانی ڕابردوو چیمان کرد!گەورەترین خزمەت پەروەردەیی✅ تۆ ئاستی مامۆستاکانی ئێمەتان بینیوە...بەڵێ بێگومان ئێستا قوتابی نیە لە کوردستان ڤیدیۆی لایڤەکانی لە نێو مۆبایلەکەی سێڤ نەبێتو ڕۆژانە سەیری نەکات....تۆ دەزانی ئەم لایڤ و ڤیدیۆیانە سەدان ھەزار قوتابی دەرچوواندووە لە تاقیکردنەوەکانی وەرزی و وزاری....تۆ دەزانی لایڤ بە ھەموو مامۆستایەک ناکرێت تۆ دەزانی لایڤ مامۆستای خۆی دەوێت لایڤ دەستەیەکی کارگێڕی بەھێزی دەوێت نەک دەستەیەکی پاشکۆی قوتابخانەی ئەھلی و دوو ڕووی و قۆڵ بڕ و چاولێکەری کاتێک سەنتەری پۆلی12 لە ساڵی 2014 لایڤی کرد ھەندێ مامۆستای قوتابخانەی ئەھلی ...