جلوبەرگی قوتابیان گۆڕانکاری بەسەردادێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن

  • : 2019/مارس/4 شه‌م‌
  • : 3309 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 3 مانگ پێش ئیستا

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بەشی یاسایی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارێكیان دەركردووە بۆ ساڵی نوێی خوێندن بۆ جلوبەرگی قوتابیان و گۆڕانكاری تێدا كراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی ئایاری 2019، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشی كاروباری یاسایی نووسراوێکی بۆ پەروەردەکان ناردووە و تێیدا ڕایدەگەیەنێت، خوێندنی ساڵی 2019 و 2020 شێوازی جلوبەرگی قوتابخانەكان لە باخچەكان تا ئامادەیی دیاری كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە،  لیستی جلوبەرگی ساڵی داهاتووی بۆ باخچەی منداڵان بۆ كچان كراسی پەمەیی و لەگەڵ تەنوورە یان پانتۆڵی ڕەساسی دەبێت و بۆ كوڕان كراسی شین لەگەڵ پانتۆڵی ڕەساسی دەبێت.

هاوکات هەر لە نووسراوەكە بۆ جلوبەرگی قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی بۆ كچان لە پۆلی 10 و 11 و 12 تەنوورە یان پانتۆڵی ڕەش لەگەڵ كراسی سپی دەبێت و بۆ كوڕانیش پانتۆڵی ڕەش و لەگەڵ كراسی سپی دەبێت.

بۆ جلوبەرگی قۆناغی بنەڕەتی كە پۆلی حەوت و هەشت و نۆیە، بۆ كچان تەنوورە یان پانتۆڵی نیلی لەگەڵ كراسی سپی دەبێت و بۆ كوڕان پانتۆڵی نیلی و كراسی سپی دەبێت.
هەرچی قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتیشە بۆ كچان تەنوورە یان پانتۆڵی ڕەساسی لەگەڵ كراسی سپی بۆ كوڕان پانتۆڵی ڕەساسی لەگەڵ كراسی سپی دیاری كراوە.

بریارێک لە وەزارەتی ناوخۆوە ھەر پۆلیس وکارمەندیکی ئاسایش بروانامەی بەکالۆریۆسی ھەبێت دەبێتە ملازم بەڵام دەبێت خولی پێگەیاندنی ئەفسەر ببینێت .

بریارێک لە وەزارەتی ناوخۆوە ھەر پۆلیس وکارمەندیکی ئاسایش بروانامەی بەکالۆریۆسی ھەبێت دەبێتە ملازم بەڵام دەبێت خولی پێگەیاندنی ئەفسەر ببینێت

مژدەیەکی خۆش لە مامۆستا کەیفی عزیز بۆ سەرجەم ئەم قوتابیانەی وانەی ئینگلیزیان بۆ خولی دووەم ماوە

مژدەیەکی خۆش لە مامۆستا کەیفی عزیز بۆ سەرجەم ئەم قوتابیانەی وانەی ئینگلیزیان بۆ خولی دووەم ماوە ھاوشێوەی خولی یەکەم سەدان قوتابیمان دەرچوواند-دووبارە تاقیکردنەوەیەکی تر دەکەین-تایبەت بۆ خولی دووەم سەرجەم قوتابیانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە بەھۆی ئەوەی زۆرترین قوتابی لە وانەی ئینگلیزی کەوتوون مامۆستا کەیفی عزیز  گەورە مامۆستای ئینگلیزی و گینگسی ئینگلیزی ڕۆژی شەممە تاقیکردنەوەیەکی سەرتاسەری دەکات لەسەر شێوازی وزاری بێ بەرامبەر بەسەرجەم قوتابیان دەکات کاتی تاقیکردنەوە/11:00 ی سەرلەبەیانی شوێن/سەنتەری پۆلی12 ناونیشان/ھەولێر شەقامی 40 مەتری ناوەڕاستی ترافیک لایتی باداوا نزیک لەنگە

مەرجەكانی كۆلێژی پۆلیس ڕاگەێندرا

كۆلێژی پۆلیسی عیراق دامەزراندن بۆ دەرچوانی ئامادەیی رادەگەیەنێت، SNNیش مەرجەكانی دامەزراندن لەو كۆلێژە ئاشكرادەكات و پەرلەمانتارێكی كوردیش لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت”دامەزراندنەكە كوردیش دەگرێتەوە”. ناسر یونس پەرلەمانتاری پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەSNNی راگەیاند،كۆلێژی پۆلیسی عیراق دامەزراندنی بۆ دەرچوانی ئامادەیی بەشێوەی گرێبەست راگەیاندوە و كوردیش دەگرێتەوە، دەتوانن لەو كۆلێژە فۆڕم وەربگرن، بەگویًَرەی ئەو مەرجانەی راگەیەنراوە. بەگوێرەی زانیارییەكان، لەمەرجەكانی ئەو كۆلێژەدا هاتووە، دەبێت خەڵكی عیراق بێت و رەگەزنامەی عیراقی هەبێت، هەروەها دەبێت خاوەنی بڕوانامەی ئامادەیی لەیەكێك لەم بەشانە(زانستی، وێژەیی ، بازرگانی و پیشەسازی) بێت. لەمەرجەكاندا هاتووە، دامەزراندنەكە هەردو رەگەزی نێر و مێ دەگرێتەوە، بەومەرجەی  تەمەنی لە17 ساڵ كەمتر و لە22 ساڵ زیاتر نەبێت،  باڵایی لە 168سانتیمەتر كەمتر نەبێت، لەلیژنەی پزیشكی و توانایی جەستەیی دەرچێت، كۆ نمرەی وەرگیرانی بۆ زانستی و وێژەیی و پیشەیی و بازرگانی لە 75 كەمتر نەبێت. لەزانیاریەكاندا ئەوەشخراوەتەڕوو، خوازیاران بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم و زانیاری زیاتر دەتوانن تا 27ی ئەم مانگە فۆڕمەكە لە سایتی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی عیراق وەربگرن و لەوێوە پڕی بكەنەوە.