لە فیستیڤاڵی ڵایڤی وانەکانی سەنتەری پۆلی12 شوێنی مێوانداری کردنی دایک و باوک و خوشک و برای قوتابیانیشمان ھەیە

  • : 2019/مارس/1 شه‌م‌
  • : 617 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 3 مانگ پێش ئیستا

لە فیستیڤاڵی ڵایڤی وانەکانی سەنتەری پۆلی12 شوێنی مێوانداری کردنی دایک و باوک و خوشک و برای قوتابیانیشمان ھەیە

بەرواری 22/5/2019 و 24/5/2019و 25/5/2019 وانەی زیندەزانی کاتژمێر 8:00 ی شەو تا 1:00 شەو دەست پێدەکات بۆ ئەم مەبەستە سەنتەری پۆلی12 لە ھۆڵی لایڤەکان شوێنی تایبەتی ھەیە بۆ دایک و باوک و خوشک و برای قوتابی یان ئەم کەسەی لەگەڵ قوتابیەکە دەمێنێتەوە وانەی مێژوو بە ھەمان شێوە بەرواری 24/25/5/2019 کاتژمێر 1:00 ی نیوەڕۆ تا 7:00 ی ئێوارە بە ھەمان شێوە شوێنی کەس و کاری قوتابیانمان ھەیە لەگەڵ قوتابیەکە کە مێوان دەبن

بەخێربێن بۆ گەورەترین فیستیڤاڵی لایڤی وانەکانی سەنتەری پۆلی12
لایک بکە و 5 کۆمێنت بنووسە ئەوکات بە زەنگ بەتایبەت ئاگادارت دەکەینەوە…..

بینیتان ساڵانی ڕابردوو چیمان کرد!گەورەترین خزمەت
پەروەردەیی
تۆ ئاستی مامۆستاکانی ئێمەتان بینیوە…بەڵێ بێگومان ئێستا قوتابی نیە لە کوردستان ڤیدیۆی لایڤەکانی لە نێو مۆبایلەکەی سێڤ نەبێتو ڕۆژانە سەیری نەکات….تۆ دەزانی ئەم لایڤ و ڤیدیۆیانە سەدان ھەزار قوتابی دەرچوواندووە لە تاقیکردنەوەکانی وەرزی و وزاری….تۆ دەزانی لایڤ بە ھەموو مامۆستایەک ناکرێت تۆ دەزانی لایڤ مامۆستای خۆی دەوێت لایڤ دەستەیەکی کارگێڕی بەھێزی دەوێت نەک دەستەیەکی پاشکۆی قوتابخانەی ئەھلی و دوو ڕووی و قۆڵ بڕ و چاولێکەری کاتێک سەنتەری پۆلی12 لە ساڵی 2014 لایڤی کرد ھەندێ مامۆستای قوتابخانەی ئەھلی لە کۆلێژ بوون قوتابی بوون ئەوکات ئێستاش لاسایی ئێمە دەکەنەوە دانیشە کەریم پێت ناکرێت………ھھھھھھھھ سۆڕی ژمارە یەکی لایڤی وانەکان بە ناوی سەنتەری پۆلی12 تۆمار کراوە کە ژمارە یەک ھات مەحاڵە ژمارە دوو شوێنی یەک بگرێتەوە کەواتە مەحاڵە لایڤی ھیچ مامۆستایەک وەک سەنتەری پۆلی12 دەنگ بداتەوە باب و باپیری قوتابخانەی ئەھلی ناتوانێت وەک ئێمە خزمەت بکات.بۆ؟چونکە ئەوان سەرەتا بیر لە پارە دەکەنەوە بەڵام ئێمە سەرەتا بیر لە خزمەت دەکەینەوە بە بێ سپۆنسەر و ھیچ پاڵپشتیەک گەورەترین فیستیڤاڵ ئەنجام دەدەین ئەمساڵ لە ھۆڵێکی گەورەتر گەورەترین لایڤ بۆ ھەموو قوتابیان و خوێندکارانی کوردستان دەکەینەوە بۆ ئەم مەبەستە شوێنی 100 قوتابی لە ھەر وانەیەکمان ئامادە کردووە قوتابیان دەتوانن بێنە ھۆڵی لایڤەکان لە نزیک مامۆستا دابنیشن و مێوان بن بۆ ئەوەی پڕۆسەکە جوانتر بێت کردومانە بە بلیت(تیکێت)ھەر قوتابی و بە ژمارە لە شوێنی خۆی بفەرموو لە نزیکەوە گەورەترین سوود بۆ خۆت دەستەبەر بکە لەگەڵ باشترین و شازترین مامۆستا لە شەوانی ڕەمەزان لە نێو تاقیکردنەوەی وزاری بخوێنە
پەیوەندی بکە
07507556666_07507335555
سەردانمان بکە ژمارەیەک مسۆگەر بکە پەلە بکە چونکە کاتی تاقیکردنەوەکان نامێنێت
⚠️ناونیشان/ھەولێر شەقامی 40 مەتری ناوەڕاستی ترافیک لایتی باداوا نزیک لەنگە

بریارێک لە وەزارەتی ناوخۆوە ھەر پۆلیس وکارمەندیکی ئاسایش بروانامەی بەکالۆریۆسی ھەبێت دەبێتە ملازم بەڵام دەبێت خولی پێگەیاندنی ئەفسەر ببینێت .

بریارێک لە وەزارەتی ناوخۆوە ھەر پۆلیس وکارمەندیکی ئاسایش بروانامەی بەکالۆریۆسی ھەبێت دەبێتە ملازم بەڵام دەبێت خولی پێگەیاندنی ئەفسەر ببینێت

مژدەیەکی خۆش لە مامۆستا کەیفی عزیز بۆ سەرجەم ئەم قوتابیانەی وانەی ئینگلیزیان بۆ خولی دووەم ماوە

مژدەیەکی خۆش لە مامۆستا کەیفی عزیز بۆ سەرجەم ئەم قوتابیانەی وانەی ئینگلیزیان بۆ خولی دووەم ماوە ھاوشێوەی خولی یەکەم سەدان قوتابیمان دەرچوواند-دووبارە تاقیکردنەوەیەکی تر دەکەین-تایبەت بۆ خولی دووەم سەرجەم قوتابیانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە بەھۆی ئەوەی زۆرترین قوتابی لە وانەی ئینگلیزی کەوتوون مامۆستا کەیفی عزیز  گەورە مامۆستای ئینگلیزی و گینگسی ئینگلیزی ڕۆژی شەممە تاقیکردنەوەیەکی سەرتاسەری دەکات لەسەر شێوازی وزاری بێ بەرامبەر بەسەرجەم قوتابیان دەکات کاتی تاقیکردنەوە/11:00 ی سەرلەبەیانی شوێن/سەنتەری پۆلی12 ناونیشان/ھەولێر شەقامی 40 مەتری ناوەڕاستی ترافیک لایتی باداوا نزیک لەنگە

مەرجەكانی كۆلێژی پۆلیس ڕاگەێندرا

كۆلێژی پۆلیسی عیراق دامەزراندن بۆ دەرچوانی ئامادەیی رادەگەیەنێت، SNNیش مەرجەكانی دامەزراندن لەو كۆلێژە ئاشكرادەكات و پەرلەمانتارێكی كوردیش لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت”دامەزراندنەكە كوردیش دەگرێتەوە”. ناسر یونس پەرلەمانتاری پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەSNNی راگەیاند،كۆلێژی پۆلیسی عیراق دامەزراندنی بۆ دەرچوانی ئامادەیی بەشێوەی گرێبەست راگەیاندوە و كوردیش دەگرێتەوە، دەتوانن لەو كۆلێژە فۆڕم وەربگرن، بەگویًَرەی ئەو مەرجانەی راگەیەنراوە. بەگوێرەی زانیارییەكان، لەمەرجەكانی ئەو كۆلێژەدا هاتووە، دەبێت خەڵكی عیراق بێت و رەگەزنامەی عیراقی هەبێت، هەروەها دەبێت خاوەنی بڕوانامەی ئامادەیی لەیەكێك لەم بەشانە(زانستی، وێژەیی ، بازرگانی و پیشەسازی) بێت. لەمەرجەكاندا هاتووە، دامەزراندنەكە هەردو رەگەزی نێر و مێ دەگرێتەوە، بەومەرجەی  تەمەنی لە17 ساڵ كەمتر و لە22 ساڵ زیاتر نەبێت،  باڵایی لە 168سانتیمەتر كەمتر نەبێت، لەلیژنەی پزیشكی و توانایی جەستەیی دەرچێت، كۆ نمرەی وەرگیرانی بۆ زانستی و وێژەیی و پیشەیی و بازرگانی لە 75 كەمتر نەبێت. لەزانیاریەكاندا ئەوەشخراوەتەڕوو، خوازیاران بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم و زانیاری زیاتر دەتوانن تا 27ی ئەم مانگە فۆڕمەكە لە سایتی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی عیراق وەربگرن و لەوێوە پڕی بكەنەوە.