ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە

  • : 2019/حوزەیران/4 شه‌م‌
  • : 18890 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 6 ڕۆژ پێش ئیستا

ڕوونکردنەوەیێک لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن بۆ سەرجەم ڕاگەیاندنە بەڕێزەکان
.
لە ماوەى ڕابردوو و لەکاتى ئەزموونە گشتییەکانى خوێندنى ساڵى (٢٠١٨ ـ ٢٠١٩)، میدیا و دەزگاکانى ڕاگەیاندن هاوکارێکى سەرەکى کەرتى پەروەردە بوون و ئەم هەستکردن بە پرسیاریەتیەیان جێگاى ڕێزە، بەڵام بە داخەوە جارجارە هەندێک کەناڵ و پەیامنێرى تەلەڤزیۆنى بێ هەستکردن بە بەرپرسیاریەتى کۆمەڵایەتى و لە ئەنجامى نەخویندەوارى و کەمى ئاستى هۆشیارییان ڕاپۆرت بڵاو دەکەنەوە کە بە هەموو شێوەیەک دوورە لە ڕاستییەوە و تەنها بۆ شیواندنى دەروونى قوتابیان و پڕۆسە سەرکەوتووەکەى ئەزموونەکانە.
لە کەناڵى ئاسمانى (کوردستان ٢٤) ڕاپۆرتێک لەسەر ئەزموونەکان بڵاوکرایەوە کە وەک وەزارەتى پەروەردە سەر لەبەرى ڕەت دەکەینەوە، چونکە ناپڕۆفیشناڵى ڕیپۆرتەرەکە لەوەدایە قسەى مامۆستایەکى قوناغى بنەڕەتى نەوەک ئامادەیى وەرگرتووە کە هیچ پەیوەندییەکى بە ئەزموونەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەییەوە نییە و تواناى زانستى ئەو هیندە نییە کە قسە لەسەر دروستى و نادروستى ئەزموونەکان بدات.
وەزارەتى پەروەردە هەمیشە دەرگاى بە ڕووى میدیاییەکاندا واڵا بووە و تاکە وەزارەتی کابینەى هەشتەمى حکومەتى هەرێمە کە زۆرترین هاوکاریی میدیاکانى کردووە، بۆیە پێویست ناکات هەنگاوێکى نا دروستانەى وەک ڕیپۆرتەرەکەى ئەم تەلەڤزیۆنە بەرێزە بگیردرێتەبەر و دەنگى بەرێوەبەرى ڕاگەیاندن لەسەر هێڵى تەلەفۆن و بە بێ ڕەزامەندى تۆمار و بڵاو بکرێتەوە.
ئەزموونە گشتییەکان و دۆزینەوە و چارەسەرى کەموکۆرییەکان تەنیا پەیوەندى بە لیژنەى باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانەوە هەیە و ئەو لیژنە باڵایە کە پسپۆڕانى هەموو پارێزگاکانى لەخۆ گرتووە، دەتوانن ڕەخنە و گلەیى و گازندەکان شیکار و لە کۆتایی پرۆسەکە وەڵام دەدەنەوە و لە چوارچێوەى ڕێنماییەکان و بە ڕەچاوکردنى ئاستى زانستى وانەکان، زۆترین هاوکاریى قوتابى و خوێندکاران دەکریت، بۆیە وەرگرتنى قسەى چەند قوتابییەک لە نزیکەى ٢٣٥ هەزار قوتابى کە لە ئەزموونەکەیاندا باش نەبوونە، بە هەند وەرناگیردرێت، لە کاتێکدا ئێمە ئامادەییى هەموو هاوکارییەکمان نیشان دابوو تا لە کۆتایى تاقیکردنەوەکان و بە داتا و زانیاریی وردەوە لە خزمەت کەناڵی کوردستان ۲٤ و هەموو ڕأگەیاندنەکاندا بین.
.
.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی خوێندنی باڵا بە زووترین کات ئەم ساڵ دەست دەکرێت بە وەرگرتنی قوتابیان بۆ زانکۆ و پەیمانگایەکان

وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ وپەیمانگە حکومى و تایبەتەکان هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌گرنگیه‌وه‌ باسی له‌ سیستمی وه‌رگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان كرد و وتی: بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران له‌ زوترین كاتدا ده‌ست به‌خوێندن بكه‌ن، به‌تایبه‌ت خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م، لەو چوارچێوەیەشدا ڕایگه‌یاند: ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له‌ كاتی خوێدا كارئاسانیمان بۆ ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانكۆكان، بۆ ئه‌وه‌ش دوای تاوتوێكردنی لایه‌نه‌كانی بابه‌ته‌كه‌و خستنه‌ڕوی  پێشنیازه‌كانی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن، كۆبونه‌وه‌كه‌ ئه‌م بڕیارانه‌یدا: سیستمى کردیتیت بۆ سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگەکان لە زانکۆکان بەردەوام دەبێت، بە رەچاوکردنى تایبەتمەندیەتى بەشە پزیشکییەکان. بەهۆى ئەوەى زانکۆى چەرمو (بۆلۆنیا پرۆسیس) جێبه‌جێ ده‌كات و له‌ (1/9) ده‌ست به‌خوێندن ده‌كه‌ن، ته‌نها ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ و ساڵانی پیشتر وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای خۆیان‌.

ھەواڵی وەرنەگرتنی دەرچووانی خولی دووەم بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان دوورە لە ڕاستی یەوە-ھەموو زانکۆکان خولی یەکەم و دووەم وەردەگرن تەنھا زانکۆی چەرموو نەبێت

ھەواڵی وەرنەگرتنی دەرچووانی خولی دووەم بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان دوورە لە ڕاستی یەوە-ھەموو زانکۆکان خولی یەکەم و دووەم وەردەگرن تەنھا زانکۆی چەرموو نەبێت کە سیستەمی بۆڵۆنیا جێ بەجێ دەکات-تەنھا دەرچووانی خولی یەکەم وەردەگرێت-ئەگەر نـــــــا سەرجەم زانکۆکانی تری کوردستان خولی یەکەم و دووەم وەردەگرن وە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا ئەھلیەکانی کوردستانیش خولی یەکەم و دووەم وەردەگرن بەپێ ی میکانیزمی تایبەت بە مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتن کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ساڵانە دەردەچێت؟ .  

له‌ وانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی قوتابیانی پۆلی12 نمرەیان بۆ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، لە وانەی کوردی و لە پرسیاری 14 قوتابیانی پۆلی 12 بە دوو نمرە قەرەبوو دەکرێنەوە. هەروەها لە وانەی عەرەبی و پرسیاری 15 و 37 لە گرووپی A، دوو نمرەکە دەبەخشرێتە قوتابیان. سامان سیوەیلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: " لە چەند رۆژی رابردوو دەنگۆیەک لەسەر ماددەکانی کوردی، بیرکاری و عەرەبی پەیدابوو کە گوایە کێشەی لەسەرە، بۆ ئەم مەبەستە وەزیری پەروەردە فەرمانی کرد لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێنرێت. لەبەرئەوە بڕیاردرا هەر شتێک لە بەرژەوەندی قوتابیان بێت قەرەبوویان دەکەینەوە". سامان سیوەیلی لەبارەی وانەی کوردی رایگەیاند، پرسیاری 14 لە وانەی کوردی رای جیاوازی لەسەرە لەبەرئەوە دوو نمرە دەبەخشرێتە قوتابیان. هەروەها پرسیاری یەکەم دوو وەڵام راست دەردەچێت کە وەڵامەکانی ( B و D)ـە و هەر قوتابییەک ئەو دوو وەڵامەی دانابێت دوو نمرەی پێدەبەخشرێت. بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی وانەی عەرەبی دەڵێت: "پرسیاری 15 و 37 لە گرووپی A ، لەو دوو پرسیارە دوو نمرەکە دەبەخشرێتە قوتابیان و خوێندکاران، هەروەها سێ پرسیارمان هەیە کە دەشێت دوو وەڵام بۆی راستبێت و هەر قوتابییەک وەڵامەکەی ئەو دوو پرسیارەی دابێتەوە بە راست بۆی هەژماردەکرێت. ئەوانیش پرسیاری دووەم (A و B)، ...

له‌ وانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی قوتابیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه