حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم رۆژەکانی پشووی خوێندنی ئەمساڵی بڵاوکردەوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا سەرجەم رۆژە پشوەکانی بۆ ئەمساڵی خوێندن بڵاوکردەوە کە سەرجەمیان 26 رۆژە. لە راگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێم رۆژانی پشو بەم شێوە دیاریکراوە: -رۆژی یەکشەمە 10/11/2019 پشووی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام. -رۆژی چوارشەمە 25/12/2019 پشووی لە دایکبونی پێغەمبەر عیسا. -رۆژی چوارشەمە 1/1/2020 پشووی سەری ساڵی زاینی. -پشووی نیوەی ساڵ لە 18 تا 23/1/2020. -رۆژی پێنجشەمە 5/3/2020 پشووی یادی ڕاپەڕین - پشووی بەهارە لە 11 تا 23/3/2020 - رۆژی پێنجشەمە 9/4/2020 پشووی ڕوخانی رژێمی بەعس -رۆژی چوارشەمە 15/4/2020 پشووی جەژنی ئێزدی - جەژنی کرێکاران 1/5/2020