وەزارەتی خوێندنی باڵا سیستمى بۆلۆنیا لە زانکۆ و پۆلیتەکنیکیەکان جێبەجێ دەکرێت

  • : 2019/تەموز/5 شه‌م‌
  • : 2802 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 6 مانگ پێش ئیستا

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لەبه‌ ڕۆشنیاى بۆلۆنیا پرۆسێس کاردەکەین بۆ داڕشتنەوەى چوارچێوەى بڕوانامەکانى خوێندن و یەکەکانى خوێندن و ئاکامەکانى پرۆسەى خوێندن و فێرکردن لە زانکۆکان، بەشێوەیەک لەگەڵ سیستم و تایبەتمەندیەکانى خوێندنى باڵا لەسەدەى بیست و یەک هاوتەریب بێت.

ئەم ڕاگەیاندنەى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەمیانى کۆبونەوەیەکدا هات لەگەڵ وەفدێکى ڕێکخراوى یونسکۆ، کە لەدیوانى وەزارەت بەڕێوەچوو.

لەو کۆبونەوەیەدا کە هەریەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت و یاریدەدەرى سەرۆک زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان ئامادەیبون، سەرەتا (رۆرى رۆبێرت تشاد) بەڕێوەبەرى نوسینگەى یونسکۆ بەوەکالەت و بەڕێوەبەرى پڕۆژەى چاکسازى خوێندن و ڕاهێنانى پیشەیى و تەکنیکى و (د. ئان کاثرین ئیسحاق) شارەزاى نێودەوڵەتى لە بوارى سیستمى بۆلۆنیا لە دوو وتەى جیادا سوپاسى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیان کرد بۆ ئەم دەرفەتە، دواتر باسیان لە ئەنجامدانى سێ وۆرک شۆپ لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانى (هەولێر، سلێمانى و دهۆک) کرد، کە ئامانج لە سازکردنى ئەم وۆرک شۆپانە جێەجێکردن و بەرەوپێشچونى هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى سیستمى بۆلۆنیا بوە لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان، وتیشى بابەتەکانمان لەبوارى بەرەو پێشبردنى پرۆگرامەکان و تواناکان و چۆنیەتى دۆزینەوەى هەلى کار و پێشخستنى بوارى پیشەیى کە بازاڕى کار پێویستیەتى، هەروەها گرنگى دان بە بوارى تەکنیکى و خوێندنى پیشەیى لە هەرێمى کوردستان.

لەلایەن خۆیەوە د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سوپاس و بەخێرهاتنى وەفدى ڕێکخراوى یونسکۆى کرد و ڕایگەیاند: یونسکۆ لەڕابردوو بۆ وەزارەتەکەمان هاوکارو هەماهەنگ بوە، بەڵام ئەوەى دەیبینین بەهۆى قەیرانى دارایى و شەڕى دژ بە داعش و کۆمەلێک بابەتى دیکەوە،  پەیوەندیەکانمان وەک پێویست نەبونە، بەڵام ئێستا قۆناخێکى تازەیەو دۆخى هەرێمى کوردستان و عێراق بەرەو پێشچونى باشترى بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە بە بایەخەوە لە پەیوەندىیەکانمان لەگەڵ ڕێکخراوى یونسکۆ دەڕوانم و ئامانجمانە ئەو پەیوەندیانە لەسەر ئاستى فراوانتر و پرۆژەى نوێتر پەرەپێبدەین، بۆ ئەمەش وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دەمانەوێت پڕۆژەکانى یونسکۆ لەمەودوا بەشێوەیەک بێت لەگەڵ ستراتیژى وەزارەتەکەمان بەتەواوى یەکانگیر بێت و خۆى لە سێکتەرى خوێندنى باڵا بەباشى ببینێتەوە، بەتایبەت لە بوارەکانى چەسپاندنى دڵنیاى جۆرى و متمانە بەخشین و جێبەجێ کردنى بۆلۆنیا پرۆسێس و ڕیفۆرمى خوێندنى تەکنیکى لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان.

لە کۆتایى قسەکانیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیکردەوە لەبه‌ر ڕۆشنیاى بۆلۆنیا پرۆسێس کاردەکەین بۆ داڕشتنەوەى چوارچێوەى بڕوانامەکانى خوێندن و یەکەکانى خوێندن و ئاکامەکانى پرۆسەى خوێندن و فێرکردن لە زانکۆکان، بەجۆرێک لەگەڵ سیستم و تایبەتمەندیەکانى خوێندنى باڵا لەسەدەى بیست و یەک هاوتەریب بێت.

لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا هەریەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت و یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان باسیان لە کارەکانى یونسکۆ لەبوراى خوێندنى باڵا و جێبەجێکردنى سیستمى بۆلۆنیا لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان و فراوانکردنى ئەم پڕۆژانە کرد.

وەزیرى خوێندنى باڵا  لەگەڵ وەفدێکى ڕێکخراوى یونسکۆ كۆبوه‌وه‌1
وەزیرى خوێندنى باڵا  لەگەڵ وەفدێکى ڕێکخراوى یونسکۆ كۆبوه‌وه‌2
وەزیرى خوێندنى باڵا  لەگەڵ وەفدێکى ڕێکخراوى یونسکۆ كۆبوه‌وه‌3

ئۆفەرێکی گەورە لە سەنتەری پۆلی12 بۆ وەرزی دووەم داشکانی50% بۆ سەرجەم وانەکانی دەکات بەیانی بفەرموو وانە بخوێنە

ئۆفەرێکی گەورە لە سەنتەری پۆلی12 بۆ وەرزی دووەم داشکانی50% بۆ سەرجەم وانەکانی دەکات بەیانی بفەرموو وانە بخوێنە سەنتەری پۆلی12 بەبۆنەی گەورەبوون و گۆڕینی باڵەخانەی بۆ باڵەخانەیەکی نوێ؟ داشکاندن50% بۆ سەرجەم وانەکان ڕادەگەیەنێت ئێستا ئێمە لە وەرزی دووەمی وانەکانین سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران ئاگادار دەکەینەوە لەگەڵ پشووی نیوەی ساڵ-بفەرموو وەرزی دووەمی خولی زستانە لەگەڵ ئێمە بخوێنە داشکانی 50% بە دەست بھێنە کوردی-مامۆستا سالم محمد/ئامادەیی ڕزگاری کوڕان و زانیاری ئەھلی عەرەبی-ئامادەیی ژیاری ئەھلی و ڕۆژی نوێ ئینگلیزی-ئامادەیی کوردستانی کوڕان و کوردستانی ئایندەی ئەھلی بیرکاری-ئامادەیی ڕۆزاکی نموونەیی و زانیاری ئەھلی کیمیا-کۆلێجی قەڵا بۆ بەھرەداران و گەشەی ئەھلی و پاڕامۆنتی ئەھلی و سابیسی نێودەوڵەتی فیزیا-ئامادەیی گارای نموونەیی و نانەکەلی کچان و بارزی ئەھلی احیا-ئامادەیی شەھید فاخیر و کوردستانی ئایندەی ئەھلی . بەخێربێن ڕۆژی شەممە یەکەم ڕۆژی وانە خوێندنە کاتژمێر 8:00 بەیانی بفەرموو ئەم ھەفتەیە کۆتا ھەفتەیە لە باڵەخانەی کۆنین بفەرموو بۆ ئەم ناونیشانە ھەولێر-شەقامی 40 مەتری ناوەڕاستی ترافیک لایتی باداوا نزیک لەنگە-

شاجوانی کوردستان(خاتوو سانا)تایبەت بۆ پەیجی پۆلی12-لەسەر ئەم کچە ھاتە دەنگ کە ڕووخساری خۆی بە دڵ نیە

شاجوانی کوردستان(خاتوو سانا)تایبەت بۆ پەیجی پۆلی12-لەسەر ئەم کچە ھاتە دەنگ کە ڕووخساری خۆی بە دڵ نیە-ئامادەیە ھاوکاری بکات- دوای پۆستێکی پەیجی پۆلی12 کە ڕووخساری خۆی بە دڵ نیە و بینینی پۆستەکە لەلایەن سەدان ھەزار کەس شاجوانی کوردستانیش بینیویەتی خاتوو سانا محمود لە نامەیەکی تایبەتدا بۆ پەیجی پۆلی12 دەڵێت ئامادەم ھاوکاری ئەم کچە بکەم ئەگەر بیەوێت-ھەربۆیە ئێمە داوا لەم خاتوونە دەکەین کە ڕووخساری خۆی بە دڵ نەبووە و تووشی داڕمانی دەروونی بووە-لەڕێگای پەیجی پۆلی12 ەوە دەیناسێنین بە خاتوو سانا بۆ ھەموو جۆرە ھاوکاریەکی داوا لەم خاتوونە دەکەین لە ڕێگای نامە بۆ پەیج یان ئەم ڤایبەرە ئاگادارمان بکاتەوە تاوەکو بیگەیەنین بە خاتوو سانا 07507040404 ھەموو شتێکی پارێزراوە

بەیانی 7/1/2020 تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی قوتابخانەکان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات

بەیانی 7/1/2020 تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی قوتابخانەکان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات بەیانی ڕۆژی سێ شەممە بە بەشداری زیاتر لە ملیۆن و نیوێک قوتابی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم دەست پێدەکات بەھیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی کوردستان