یەكەمین زانكۆ لە هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بۆ ئەم ساڵی خوێندن یەك پۆشی جل بۆ قوتابیان جێبەجێ بكات

  • : 2019/تەموز/1 شه‌م‌
  • : 1549 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 4 هەفتە پێش ئیستا

یەكەمین زانكۆی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بۆ ئەم ساڵی خوێندن سیستەمی یەك پۆشی بۆ خوێندكاران جێبەجێ بكات، ئەوەش لە چوار چێوەی سیستەمی بۆڵۆنیادا جێبەجێ دەكرێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانكۆی چەرموو لەگەڵ نوێنەرایەتی گشتی خوێندكاران و نوێنەری كۆمەڵەی خوێندكاران كۆبویەوە و بڕیاریاندا بە دیاریكردنی كۆدی جل و بەرگی یەكپۆشی خوێندكاران.

سەرۆكایەتی زانكۆی چەرموو رایگەیاند: ئەو بڕیارە بە رەچاوكردنی ژینگەی زانكۆی چەرموو لە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالكراوان جێبەجێ دەكرێت.

بەگوێرەی رێكەوتنی نوێنەری خوێندكاران و ئەنجومەنی زانكۆ بۆ كچان، چاكەت و پێداویستی سەرەوە (بلوز، قەمسەڵە، بۆینباخ) رەنگی رەساسی دەبێت، هەروەها كراسی سپی و (پانتۆڵ، تەنورە، شانتۆڵ) رەنگی نیلی دەبێت.

ئەوەشی رونكردووەتەوە كە بۆ بۆ كوڕان (چاكەت ، بلوز، ریبات، قەمسەڵە) رەنگی نیلی دەبێت لەگەڵ كراسی سپی و پانتۆڵی رەساسی، ئەوەش لە كاتێكدایە كە زانكۆی چەرموو لەگەڵ زانكۆی زاخۆ تەنها زانكۆكانی هەرێمن كە سیستەمی بۆلۆنیا تیایدا جێبەجێ دەكرێت.

بریارێک لە وەزارەتی ناوخۆوە ھەر پۆلیس وکارمەندیکی ئاسایش بروانامەی بەکالۆریۆسی ھەبێت دەبێتە ملازم بەڵام دەبێت خولی پێگەیاندنی ئەفسەر ببینێت .

بریارێک لە وەزارەتی ناوخۆوە ھەر پۆلیس وکارمەندیکی ئاسایش بروانامەی بەکالۆریۆسی ھەبێت دەبێتە ملازم بەڵام دەبێت خولی پێگەیاندنی ئەفسەر ببینێت

مژدەیەکی خۆش لە مامۆستا کەیفی عزیز بۆ سەرجەم ئەم قوتابیانەی وانەی ئینگلیزیان بۆ خولی دووەم ماوە

مژدەیەکی خۆش لە مامۆستا کەیفی عزیز بۆ سەرجەم ئەم قوتابیانەی وانەی ئینگلیزیان بۆ خولی دووەم ماوە ھاوشێوەی خولی یەکەم سەدان قوتابیمان دەرچوواند-دووبارە تاقیکردنەوەیەکی تر دەکەین-تایبەت بۆ خولی دووەم سەرجەم قوتابیانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە بەھۆی ئەوەی زۆرترین قوتابی لە وانەی ئینگلیزی کەوتوون مامۆستا کەیفی عزیز  گەورە مامۆستای ئینگلیزی و گینگسی ئینگلیزی ڕۆژی شەممە تاقیکردنەوەیەکی سەرتاسەری دەکات لەسەر شێوازی وزاری بێ بەرامبەر بەسەرجەم قوتابیان دەکات کاتی تاقیکردنەوە/11:00 ی سەرلەبەیانی شوێن/سەنتەری پۆلی12 ناونیشان/ھەولێر شەقامی 40 مەتری ناوەڕاستی ترافیک لایتی باداوا نزیک لەنگە

مەرجەكانی كۆلێژی پۆلیس ڕاگەێندرا

كۆلێژی پۆلیسی عیراق دامەزراندن بۆ دەرچوانی ئامادەیی رادەگەیەنێت، SNNیش مەرجەكانی دامەزراندن لەو كۆلێژە ئاشكرادەكات و پەرلەمانتارێكی كوردیش لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت”دامەزراندنەكە كوردیش دەگرێتەوە”. ناسر یونس پەرلەمانتاری پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەSNNی راگەیاند،كۆلێژی پۆلیسی عیراق دامەزراندنی بۆ دەرچوانی ئامادەیی بەشێوەی گرێبەست راگەیاندوە و كوردیش دەگرێتەوە، دەتوانن لەو كۆلێژە فۆڕم وەربگرن، بەگویًَرەی ئەو مەرجانەی راگەیەنراوە. بەگوێرەی زانیارییەكان، لەمەرجەكانی ئەو كۆلێژەدا هاتووە، دەبێت خەڵكی عیراق بێت و رەگەزنامەی عیراقی هەبێت، هەروەها دەبێت خاوەنی بڕوانامەی ئامادەیی لەیەكێك لەم بەشانە(زانستی، وێژەیی ، بازرگانی و پیشەسازی) بێت. لەمەرجەكاندا هاتووە، دامەزراندنەكە هەردو رەگەزی نێر و مێ دەگرێتەوە، بەومەرجەی  تەمەنی لە17 ساڵ كەمتر و لە22 ساڵ زیاتر نەبێت،  باڵایی لە 168سانتیمەتر كەمتر نەبێت، لەلیژنەی پزیشكی و توانایی جەستەیی دەرچێت، كۆ نمرەی وەرگیرانی بۆ زانستی و وێژەیی و پیشەیی و بازرگانی لە 75 كەمتر نەبێت. لەزانیاریەكاندا ئەوەشخراوەتەڕوو، خوازیاران بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم و زانیاری زیاتر دەتوانن تا 27ی ئەم مانگە فۆڕمەكە لە سایتی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی عیراق وەربگرن و لەوێوە پڕی بكەنەوە.