دکتۆر بەرھەم صالح ئەمڕۆ قوتابیە یەکەمەکانی سلێمانی خەڵات کرد بەڵام قوتابیانی ھەولێر و دھۆکی لە بیرکرد

  • : 2019/Aug/Sat‌
  • : 869 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 10 months پێش ئیستا

تکایە بڵاوی بکەنەوە-با ھەمووان ببینن

دکتۆر بەرھەم صالح ئەمڕۆ قوتابیە یەکەمەکانی سلێمانی و گەرمیان و ھەڵەبجەی خەڵات کرد بەڵام قوتابیانی ھەولێر و دھۆکی لە بیرکرد

بەداخەوە بۆ سەرۆک کۆمارێک نەتوانێت بە یەکسانی سەیری یەکەمەکان بکات

چی تێدابوو ئەگەر تەلەفۆنێکیان بۆ قوتابیە یەکەمەکانی ھەولێر و دھۆک یش کردبایە خەڵات کرابوونایە خۆ ئەم پارەیەی کاک دکتۆر وەک خەڵات داویەتی بە قوتابیەکان کاسبی نەکردووە کرێکاری نەکردووە پارەی دەوڵەت بووە بەداخەوە کاک دکتۆر ئێمە دژی ئەم خەڵات کردنەین شـــــــارچێتی لای سەرۆک کۆمار تازە نوێ بۆتەوە لای ئێمە ھەموو یەکەمەکان یەکسانن بۆ دەبێ لای تۆ جیاواز بێت ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و گەرمیان و ھەڵەبجە ھەمووی کوردستانە-ئێوەی ھاوڵاتی لە خۆتان بپرسن ئایا ئەم خەڵات کردنە شارچێتی پێوە دیارە یان نا-حەق نەبوو بەڵام ڕۆی بەھیوام کاک دکتۆر سەردانێکی ھەولێریش بکات قوتابیانی ھەولێر و دھۆک خەڵات بکات کاک دکتۆر 2 جــــــــــار بیر بکەرەوە ئەمانە قوتابین نەک سیاسی.

.

 

باندێک فێربووینە بە فیس بووکی فەیک و تەزویر تۆمەت و قسەی ھەڵبەستراو بۆ پەیجی پۆلی12 دروست دەکەن

باندێک فێربووینە بە فیس بووکی فەیک و تەزویر تۆمەت و قسەی ھەڵبەستراو بۆ پەیجی پۆلی12 دروست دەکەن ھەر شتێک بەڵگەی لەگەڵ نەبوو ئێمە وەڵامی نادەینەوە ڕوون کردنەوەیەک بۆ تەواوی قوتابیان و ھاوڕێیانی پەیجی پۆلی12 خۆتان دەزانن یەکەم و پێشەنگی کوردستانین ئیدی کاتێک یەکێک کە دەیەوێت ئەم پێشەنگیەت لێ وەربگرێتەوە ناچارە تاوانبارت بکات و پێ بخاتە سەر پێت و خۆی بەرز بکاتەوە و ئێمە نزم بکاتەوە نامەوێ زۆر لەسەر ئەم باسە بڕۆم چونکە لەوەتەی بە بیرمان دێت لەسەر قوتابیانی پۆلی12 جارو بار جوێنمان بۆ دێت بە ھەموو جۆرەکانیەوە کاتێک یەکێک دەیەوێت خۆی گەورە بکات دێ بە ئێمە دەڕشێتەوە بە تۆمەت و جوێن و سوکایەتی بە ئەدمینەکانمان ئێمە لێ ڕاھاتووین چونکە یەکەم جار نیە ھھھھھھھھھھ بەخوا ساڵانە چەندین جار لە پەیجی فەیک و گروپی تەزویر یەکێک ھەڵدەستێت ھەرچی لەناو دڵیەتی بە ئێمەی دەڕێژێت و کاتی خۆی بە ئێمە دەکوژێت داماوە لە بری ئەوەی کات بە شتێکی بە سوود سەرف بکات دێ بە ئێمەی سەرف دەکات چەند ڕۆژێکە لە پەیجێکی فەیک جوێنمان بۆ دێت زۆر ئاساییە بەخوا سوێند بەخوا بیریشی لێ ناکەینەوە چونکە ئەوەی ئێمە لە نزیکەوە بناسێت دەزانێت چۆنین بەھەرحاڵ بێ ...

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دا سەرجەم قوتابیانی پۆلی 3ی ناوەندی و 6 ی ئامادەیی راستەوخۆ بەشداری تاقیکردنەوەی ئەم ساڵ بکەن

    وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دا سەرجەم قوتابیانی پۆلەکانی 3ی ناوەندی و شەشی ئامادەیی راستەوخۆ بەشداری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئەمساڵ بکەن. ئەمڕۆ دووشەممە 30-3-2020 د.سوها خەلیل عەلی بەگ، وەزیری پەروەردەی عێراق نووسراوی فەرمی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە کردووە و تێیدا رایگەیاندووە "قوتابیانی پۆلە کۆتاییەکان (سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی) بە سەرجەم لقەکانیانەوە بەشداریان تاقیکردنەوەکان بکەن لە ساڵی خوێندنی (2019-2020) ئەمەش دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەىی وەزیران".

دكتۆر ئاراس برادۆستی داوا دەكات ئێستا پێشمەرگە بەناو كۆڵانەكان جوڵە بكەن كەس نەتوانێت بەم شەوە بچێتە دەرەوە بۆ سەفرە و گەشت

پێشمەرگە داببەزێننە نێو کۆڵانەکان بۆ جێبەجێکردنی راستەقینەی قەدەخەی هاتووچۆ و رێکارەکانی دیکەی تایبەت بە کۆرۆنا، پێویستە هێز بەکاربهێندرێت، ئەو جرت و فرتەی ئێستا هەیە رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ناکات، هەندێک خەڵک بە بەرپرس و نابەرپرسەوە خەریکن یاری بە ئاگر دەکەن و نازانن خۆیان و ئەزیزانیان و وڵاتیش دەسوتێنن، بەهێز رێگری بکەن لە خۆسووتاندنیان.. تکایە هێزەکانی پێشمەرگە دابەزێننە نێو کۆڵانەکان و رێگری لە کۆبوونەوە و دەرچوونی خەڵک بکەن، ئیدی کاتی ئەوەیە حکومەت ئەمە بکات نەک رێنمایی نەرمونیان، رێنمایی بۆ ئەو کەسانەیە کە هۆشیارن و لە پیتێکیش تێدەگەن، ئەمە بۆ ئێمە بەجێبهێڵن تکایە.. ئەزموونی چین فێریکردین کە هێز رۆڵێکی گەورەی لە کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە هەیە، ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنترۆڵ ناکرێت بۆیە دەبێت مرۆڤەکان کۆنترۆڵکەین تا نەمرن.. پەیامەکە روونە؟