مەرجەكانی كۆلێژی پۆلیس ڕاگەێندرا

  • : 2019/ئاب/5 شه‌م‌
  • : 9847 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 6 مانگ پێش ئیستا
كۆلێژی پۆلیسی عیراق دامەزراندن بۆ دەرچوانی ئامادەیی رادەگەیەنێت، SNNیش مەرجەكانی دامەزراندن لەو كۆلێژە ئاشكرادەكات و پەرلەمانتارێكی كوردیش لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت”دامەزراندنەكە كوردیش دەگرێتەوە”.
ناسر یونس پەرلەمانتاری پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەSNNی راگەیاند،كۆلێژی پۆلیسی عیراق دامەزراندنی بۆ دەرچوانی ئامادەیی بەشێوەی گرێبەست راگەیاندوە و كوردیش دەگرێتەوە، دەتوانن لەو كۆلێژە فۆڕم وەربگرن، بەگویًَرەی ئەو مەرجانەی راگەیەنراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، لەمەرجەكانی ئەو كۆلێژەدا هاتووە، دەبێت خەڵكی عیراق بێت و رەگەزنامەی عیراقی هەبێت، هەروەها دەبێت خاوەنی بڕوانامەی ئامادەیی لەیەكێك لەم بەشانە(زانستی، وێژەیی ، بازرگانی و پیشەسازی) بێت.
لەمەرجەكاندا هاتووە، دامەزراندنەكە هەردو رەگەزی نێر و مێ دەگرێتەوە، بەومەرجەی  تەمەنی لە17 ساڵ كەمتر و لە22 ساڵ زیاتر نەبێت،  باڵایی لە 168سانتیمەتر كەمتر نەبێت، لەلیژنەی پزیشكی و توانایی جەستەیی دەرچێت، كۆ نمرەی وەرگیرانی بۆ زانستی و وێژەیی و پیشەیی و بازرگانی لە 75 كەمتر نەبێت.
لەزانیاریەكاندا ئەوەشخراوەتەڕوو، خوازیاران بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم و زانیاری زیاتر دەتوانن تا 27ی ئەم مانگە فۆڕمەكە لە سایتی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی عیراق وەربگرن و لەوێوە پڕی بكەنەوە.