دەیان پەیجی تەزویر بەم ھەفتەیە سەنتەری نافەرمیان بەناوی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین کردۆتەوە-وریابن ئەمانە ونن

  • : 2019/Sep/Mon‌
  • : 579 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 11 months پێش ئیستا

دەیان پەیجی تەزویر بەم ھەفتەیە سەنتەری نافەرمیان بەناوی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین کردۆتەوە-وریابن ئەمانە ونن ھیچ سەنتەر نین لەم ھەفتەیە بە قسەی خۆیان ناویان لە خۆ ناوە سەنتەر-لەسەر شەقام دوکانێکیان بەنافەرمی گرتووە فۆڕم پڕدەکەنەوە-ئەمەیە ھەڵخەڵەتاندنی قوتابی-بەداخەوە

ڕوون کردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی و قوتابیان و خوێندکاران و دایکان و باوکان

وەک دەبینن ئێستا دەیان گەنجی دەست بەتاڵ و ھەیکەل سەقەت ڕۆژانە خەریکی خۆ دەرھێنان و درۆن بۆ قوتابی لە سیڕچی فیس بووکەکەت بنووسە پۆلی12 دەیان پەیجی پۆلی12 ەت بەناوی یارمەتی و میدیا و زانیاری و ھاوکاری و درۆ و دەلەسە دەداتێ-ئەوەی گرینگە باسی بکەین کە پەیجی پۆلی12 ی ئێمە تاکە پەیج بووە یەکەم پەیج بووە لەسەرەتا خزمەتی قوتابیانی  کردووە شوێنمان دیارە وون نین-باڵەخانە و ناسراوین-کۆپی کراوی ھیچ پەیجێک نین-لەدوای ھیچ پەیجێک دروست نەبووینە-ئێستا وەک ڕۆژانە کۆمەڵێک گەنج دەبینین ئەوەندە خەریکی نمایشی خۆیەتی نیو ئەوەندە بە خەمی قوتابی نیە-لە بری ئەوەی خزمەت بە قوتابی بکرێت-بە دەیان گەنجی بێ ئیش و ساقیتی زانکۆکان نمایشی جل و بەرگی بە قوتابی تاقی دەکاتەوە-یەک ناوی لە خۆی ناوە مامۆستا یەک شارەزا یەک پسپۆر و بەداخەوە-کە درۆ بۆتە پیشەیان-ئافەرین گەنج ئەقڵت نەبێت-زۆر سەیرە ھەرچی ھەڵدەستێتەوە ناوی لە خۆی ناوە شارەزا-کوڕم شارەزایت لە چی ھەیە؟چیت لایە-ئەگەر سەیرێکی خۆت بکەیت دەبێ شەرم داتبگرێت کە خۆت دڵنیای درۆ بۆ قوتابی دەکەیت-ئو خەڵکیش دەزانن درۆ دەکەیت-عەیبە قوتابی ھەڵبخەڵەتێنیت-یەک ناوی لە خۆی ناوە مامۆستا مامۆستای چی-یەکێک دەڵێ من زانکۆڵاینم دروست کردووە-یەک دەڵێ vip مان ھەیە یەک دەڵێ بە یەکەمەکان بمانناسنەوە یەک دەڵێ واو وا-بەخوای عەیبە بە اللە شورەییە-داوەشانە بە درۆ قوتابی کۆبکەیتەوە-ئێمەی پۆلی12 یەک پۆستمان بە قەد و باڵای ئەوانە بینەری ھەیە-نە خۆمان دەرەخەین نە بینینی خۆمان فەرز دەکەین–نە درۆ دەکەین-نە قوتابیش دەخەڵەتێنین-لەماڵەوە بخەوین لەو کەس نابەرپرسانە سوودمان زیاترە-بەڵام بەداخەوە لەم وڵاتە فڕان فڕانێکە-کەس بە کەس نیە ھەرچی ھەڵدەستێتەوە بیانووەک دەدۆزێتەوە-خۆی بەناوبانگ بکات-ئەزیزم بە درۆ بەناوبانگ نابیت بەخوا-بەھەرحاڵ ڕوون کردنەوەیەک بوو بەرچاو ڕوونیەک بوو بۆ قوتابیان-بۆ ئەوەی دوور بکەونەوە لە درۆی کەسانی ساقیت و تەڵەکەباز