زانکۆلاین بۆ دەرچوانى پۆلی 12ی ئامادەیی کارا کرا

  • : 2019/ئیلول/3 شه‌م‌
  • : 263 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 2 هەفتە پێش ئیستا

پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێکردو لە ئەمڕۆ سێشەممە (١٠/٩/٢٠١٩) سەعات (5) ئێوارە زانكۆلاین بۆ ماوەى (١٠) رۆژبۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ده‌كه‌وێته ‌كار.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى (١٠/٩/٢٠١٩) لەهۆڵى ڤیدیۆ کۆنفرانس لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانی بۆ هەریەک لە (د.خەتاب ئەحمەد مستەفا) بەرێوەبەرى گشتى خوێندن و پلاندانان بەوەکالەت و (د.جەمال کەمال) یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى خوێندن و پلاندانان و (ئارام ئیبراهیم) بەڕێوەبەرى ناوەندى وەرگرتن و (ئیبراهیم ڕەشید) بەڕێوەبەرى خوێندنى تایبەت بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بەڕێوەبەرى گشتى خوێندن و پلاندانان بەوەکالەت: بەناوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پیرۆزبایى لە دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى کرد و ئومێدى خواست لە چوار ساڵى خوێندنى زانکۆ سەرکەوتووبن، وتیشى: ئەمڕۆ وەکو ستافى وەرگرتن لە زانکۆ حکومى و تایبەتەکان پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان رادەگەیەنین.

سەعات (٥)ى ئێوارەى ئەمڕۆ زانکۆ لاین کارا دەکرێت

سەبارەت بە واده‌ی ڕاگەیاندن و کاراکردنی سیستمه‌كانی وه‌رگرتن د.خەتاب ئەحمەد ڕایگەیاند: لە ئەمڕۆ سێشەممە كه‌ ده‌كاته‌ ڕێكه‌وتی (١٠/٩/٢٠١٩) له‌ سه‌عات (٥)ی ئێوارە وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌مى دوانزەی ئامادەیی تا سەعات (١٢)ى شەوى ڕۆژى (٢٠/٩/٢٠١٩) واتە بۆ ماوەى (١٠) ڕۆژ کارا دەکرێت، به‌وه‌ش ده‌رچوانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه‌و پێشكه‌شی بكه‌ن، بۆ خوێندنى تایبەتیش بەڕێوەبەرى گشتى خوێندن و پلاندانان بەوەکالەت وتى: زانکۆ تایبەتەکان لەئەمڕۆوە دەتوانن فۆڕم بەسەر خوازیاران لەخوێندنى تایبەت دابەش بکەن، هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ ده‌رچوان ده‌بێ بەبەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) كە پێشتر له‌ خوێندنگەکانیان وه‌ریانگرتۆته‌وه‌ ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه‌.

کورسى خوێندن لە ژمارەى دەرچووان زیاترە

سەبارەت بەپلانى وەرگرتن بۆ خوێندنى ئەمساڵ، بەڕێوەبەرى گشتى خوێندن و پلاندانان بەوەکالەت پلانى وەرگرتن بەهەرسێ جۆرى خوێندن (گشتى، پارالێڵ، ئێواران) ڕوونکردەوە، بەجۆرێک بۆ خوێندنى گشتى (٢٤٧٨٤) کورسى خوێندن و بۆ خوێندنى پارالێڵ (١٠٥١٤) کورسى خوێندن و بۆ خوێندنى ئێواران (١١٥٧٧) کورسى خوێندن تەرخانکراوە، بەم شێوەیەش لە زانکۆ حکومیەکان (٤٦٨٧٥) کورسى خوێندن تەرخانکراوە و بۆ خوێندنى تایبەتیش (٢٣٧١٤) کورسى خوێندن بۆ دەرچووان تەرخانکراوە، بەم شێوەیەش کۆى کورسى خوێندن بەهەردو جۆرى حکومى و تایبەت (٧٠٥٨٩) کورسیە.

سەبارەت بەژمارەى دەرچووانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى وتى: وەزارەتى پەروەردە ناوى (٥١٩٣٣) بۆ ئێمە ڕەوانە کردووە کە (٣٦٣٥٠) دەرچوى زانستى و(١٥٥٨٣) دەرچوى وێژەیین، بەو شێوەیەش ژمارەى کورسیەکانى خوێندن زیاترە لە ژمارەى دەرچوان.

سێنتەرى ڕاوێژکارى زانکۆکان ئامادەى هاوکارى دەرچووانن

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا د.خەتاب ئەحمەد وتى: بۆ به‌رچاوڕونی زیاترى ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ و ئاشنابونیان به‌سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران و خوێندنی تایبه‌ت) دەتوانن سەردانى سەنتەرى ڕاوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به‌سیستمه‌ جیاوازه‌كان، وتیشی: ئه‌وه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دەرچوان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن و ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه‌ بن و هەوڵ بدەن بە ئامادەبونى خۆیان فۆڕمەکانى بۆ پڕبکرێتەوە.

کرێى خوێندن کەم دەکرێتەوە

سەبارەت بە کەمکردنەوە و کرێى خوێندن بەڕێوەبەرى گشتى خوێندن و پلاندانان بەوەکالەت وتى: وەزارەتى خوێندنى باڵا هەوڵەکانى بۆ ئەو مەبەستە چڕکردۆتەوەو پلانى کەمکردنەوەى کرێى خوێندنى هەیە، ئەمەش پاڵپشت بە خاڵى ١٣ لەکارنامەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و هەنگاوەکانمان دەست پێکردووە.

مینبەرى ئێمە سایت و پەیجى وەزارەتى خوێندنى باڵایە

د.خەتاب ئەحمەد سەبارەت بە هەبوونى پەیج و ئەکاونت بەناوى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن وتى: ئێمە وەک ستافى وەرگرتن هیچ جۆرە پەیج و ئەکاونتێکمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیە بەناوەکانى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن یان هەر ناوێکى دیکە، بەڵکو تاکە مینبەرى گەیاندنى ڕێنماییەکانى ئێمە لەڕیگەى سایت و پەیجى فەرمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە.

سوپاسى وەزارەت پەروەردە کرا

لەکۆتایى وتەکانیشیدا بەرێوەبەرى گشتى خوێندن و پلاندانان بەوەکالەت سوپاسى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ  هاوکارى و هەماهەنگى بەردەوامیان بۆ سەرخستنى پڕۆسەى وەرگرتنى خوێندکاران لەزانکۆ و پەیمانگەکان.

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا نێردراوانى دەزگاکانى راگەیاندن لەبارەى چەند پرسێکى دیکەى تایبەت بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چەند پرسیارێکیان ئاراستەى ستافى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان کردو لەچوارچێوەى پلان و بەرنامەى کارو ڕێنماییەکانى وەزارەت لەلایەن نوێنەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەڵام درانەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ ماوەى 24 کاتژمێر درێژدەکاتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ ماوەى ٢٤ سەعات درێژدەکاتەوە. عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەلێدوانێکیدا رایگەیاند: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (٢٤) سەعاتى دیکە واتە تا سەعات (١٢)ی شەوى رۆژى شەمە لەسەر یەکشەممە رێکەوتى (۲۰۱۹/۹/۲۱) بۆ دەرچووانى قۆناخى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە. وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیگەیاند لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە. عەباس ئەکرەم راشیگەیاند: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە, پێویستە لەماوەى ئەو ٢٤ سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکرنەوەى فۆرمى زانکۆلاین.

وتەبێژى خوێندنى باڵا سبەى شەو کاتژمێر 12ی شەو زانکۆلاین دادەخرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچوانى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى دەکات پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى فۆرمى (زانکۆلاین) چونکە سەعات ١٢ى سبەى شەو وێبسایتى (زانکۆ لاین) دادەخرێت. عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچووانى (١٢) ئامادەیى دەکات، سەعات (١٢)ى سبەى شەو (٢٠/٩/٢٠١٩) زانكۆلاین دادەخرێت، بۆیە لەو چەند سەعاتەى ماوە ئەو دەرچووانەى تا ئێستا فۆڕى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە هەوڵەکانیان بەتەواوەتى چڕکەنەوە و پەلە بکەن بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى (زانکۆلاین)، بۆ ئەوەى مافیان نەفەوتێت و، لەو بەش و کولێژانە وەربگیرێن کە خوازیارن تێیاندا درێژە بەخوێندن بدەن.

ھاوڕێکەت تاگ بکە-بەیانی کاتژمێر 8:00بەیەکەوە بفەرموون بۆ گەورەترین ناوەندی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ و پەیمانگاکان *سەنتەری پۆلی12 یەکەمی بێ دووەم گەورەترین دوو ناوەندی پڕکردنەوەی فۆڕم ڕادەگەیەنێت ھەولێر_ھۆڵی_میدیا سلێمانی_ماجدی_مۆڵ

ھاوڕێکەت تاگ بکە-بەیانی کاتژمێر 8:00بەیەکەوە بفەرموون بۆ گەورەترین ناوەندی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ و پەیمانگاکان *سەنتەری پۆلی12 یەکەمی بێ دووەم گەورەترین دوو ناوەندی پڕکردنەوەی فۆڕم ڕادەگەیەنێت #ھەولێر_ھۆڵی_میدیا #سلێمانی_ماجدی_مۆڵ . ئەوەی ئێمە لە سەنتەرە تەزویر و بن دیوار و سەرشەقامەکان جودا دەکاتەوە ئەوەیە *50 مامۆستای زانکۆ و بەھێزترین تیم لەسەر ئاستی کوردستان *بوونی 7 ساڵ ئەزموون بە بەڵگەی ئەوەی ھەرچی ئێستا پیشەیی گوایە زانکۆڵاین ە لەلایەن ئێمەوە فێرە ئەم پیشەیە کراون و ئێمە فۆڕمەکانمان بۆیان پڕکردۆتەوە *داتا و ئاماری وزاری کە تەنھا و تەنھا لە سەنتەری پۆلی12 قوتابی دەتوانێت ڕیزبەندی نمرەکەی لەسەر ئاستی پارێزگاکەی ببینێت کە ھیچ سەنتەرێکی تەزویر و بێ مۆڵەت ناتوانێت ڕیزبەندی بە قوتابی بڵێت ئەمەش گەورەترین دەسکەوتی سەنتەری پۆلی12 یە کە ساڵانە ھەزاران دکتۆر و موھەندیس لەلایەن ئێمەوە فۆڕمەکانیان بۆ پڕدەکرێتەوە-گەورەیی و ئەزموونی ئێمە وایکردووە لە ھەموو سەنتەرەکان پڕبینەرتربین-چونکە کۆپی کراوی ھیچ کەس و پەیجێک نین بەڵکو سەنتەری تەزویر و وون کۆپی کراوی ئێمەن *بوونی بلیت و ڕیزبەندی دانیشتن لە ھۆڵ و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێڵ و شوێنی دانیشتنی ھەزاران قوتابی و مێوانداریکردنی دایکان و باوکانی قوتابی *کۆپی کردنی نوسخەیەک لە ھەڵبژاردنەکانی بە دیاری . لەگەڵ کارابوونی زانکۆڵاین بفەرموو بۆ ئەم دوو شوێنە ھەولێر-ھۆڵی میدیا سلێمانی-ماجدی مۆڵ . بەخێربێن