مەرجی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی12 لە زانکۆی تیشک ی نێودەوڵەتی پەلە بکەن لە وەرگرتنی فۆڕم

  • : 2019/تشرینی یەکەم /3 شه‌م‌
  • : 1070 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 1 مانگ پێش ئیستا

مەرجەکانی وەرگرتن لە زانکۆی تیشک ی نێودەوڵەتی قوتابی دەتوانن سەردانی زانکۆ بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕم

کوردی…

ئاگاداری بۆ فێرخوازانی پۆلی 12
لە ئێستادا هەر فێرخوازێک داواکاری پێشکەش بکات بۆ بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک ئەوا داشکانی لە کرێی ساڵانەی خوێندن بۆ دەکرێت بەم مەرجانەی خوارەوە:
1- ئەگەر کۆ نمرەی فێرخواز لە 90٪ زیاتر بوو ئەوا داشکانی 80٪ لە کرێی ساڵانەی خوێندن بۆ دەکرێت
2- ئەگەر کۆ نمرەی فێرخواز لە نێوانی 85 بۆ 89 ٪ بێت ئەوا داشکانی لە 50٪ لە کرێی ساڵانەی خوێندن بۆ دەکرێت.

English….

Announcement for 12 grade students

Students which will apply for department of Civil Engineering department.
1- if the percentage degree was more than 90 % she/he will get 80% scholarships.
2- If the percentage degree was between 85 to 89% she/he will get 50% scholarships.

کوردی…

ئاگاداری بۆ فێرخوازانی پۆلی 12
لە ئێستادا هەر فێرخوازێک داواکاری پێشکەش بکات بۆ بەشی دارایی و بانک ئەوا داشکانی لە کرێی ساڵانەی خوێندن بۆ دەکرێت بەم مەرجانەی خوارەوە:
1- ئەگەر کۆ نمرەی فێرخواز لە نێوان 55٪بۆ 79٪ بوو ئەوا داشکانی 80٪ لە کرێی ساڵانەی خوێندن بۆ دەکرێت
2-ئەگەر کۆ نمرەی فێرخواز لە80٪ زیاتر بوو ئەوا داشکانی 100٪ لە کرێی
ساڵانەی خوێندن بۆ دەکرێت.

English….

Announcement for 12 grade students

Students which will apply for department of Banking and Finance department.
1- if the percentage degree was more than 80 % she/he will get 100% scholarships.
2- If the percentage degree was between 55 to 79% she/he will get 80% scholarships.

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم رۆژەکانی پشووی خوێندنی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا سەرجەم رۆژە پشوەکانی بۆ ئەمساڵی خوێندن بڵاوکردەوە کە سەرجەمیان 26 رۆژە. لە راگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێم رۆژانی پشو بەم شێوە دیاریکراوە: -رۆژی یەکشەمە 10/11/2019 پشووی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام. -رۆژی چوارشەمە 25/12/2019 پشووی لە دایکبونی پێغەمبەر عیسا. -رۆژی چوارشەمە 1/1/2020 پشووی سەری ساڵی زاینی. -پشووی نیوەی ساڵ لە 18 تا 23/1/2020. -رۆژی پێنجشەمە 5/3/2020 پشووی یادی ڕاپەڕین - پشووی بەهارە لە 11 تا 23/3/2020 - رۆژی پێنجشەمە 9/4/2020 پشووی ڕوخانی رژێمی بەعس -رۆژی چوارشەمە 15/4/2020 پشووی جەژنی ئێزدی - جەژنی کرێکاران 1/5/2020

بەیانی کاتی مامەڵەکردنی بۆ تاقیکردنەوەی تحسین معدل و دەرەکی و یەک بابەتی و دووبابەتی بۆ پۆلی12 لەسەرجەم پەروەردەکان دەست پێدەکات

بەیانی کاتی مامەڵەکردنی بۆ تاقیکردنەوەی تحسین معدل و دەرەکی و یەک بابەتی و دووبابەتی بۆ پۆلی12 لەسەرجەم پەروەردەکان دەست پێدەکات سەرجەم قوتابیانی خوازیاری *چاککردنی تێکڕا(تحسین معدل) *دەرەکی(خاریجی) *یەک بابەتی *دووبابەتی *دەرەکی ڕاستەوخۆ ئاگادار دەکەینەوە لە بەیانی بەرواری 3/11/2019 تاوەکو 30/11/2019 دەتوانن مامەڵەکانتان ڕایی بکەن-سەردانی پەروەردەی شارەکانتان بکەن لە دوای ئەم بەروارە ھیچ مامەڵەیەک وەرناگیرێت- بەھیوای سەرکەوتن

ئەنجامی سکاڵای دەرچووانی پۆلی12 ڕاگەێندرا

لەمیانى گفتوگۆیەکدا لەگەڵ خوێندکارانى زانکۆى گەرمیان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە ئەنجامى پێداچوونەوە بە سکاڵاى خوێندکاران (١٥٧٩) خوێندکارى دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران بەمەش ڕێژەى وەرگرتنى خوێندنى بەخۆڕایى زیادیکرد. ئەو ڕاگەیاندنەى د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەمیانى بەسەرکردنەوەى زانکۆى گەرمیان هات، کە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى (٢١/١٠/٢٠١٩) بەیاوەرى ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت، سەردانى زانکۆى گەرمیانى کرد و، لەلایەن د. سیروان حەسەن سەرۆکى زانکۆ و  یاریدەدەران و مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆ و خوێندکاران پێشوازى لێکرا. لەمیانەى لە نزیکەوە بەسەرکردنەوەى تۆمارى گشتى زانکۆ د.ئارام محەمەد قادر لە شێواز و چۆنیەتى بەرێوەچوونى ڕاییکردنى مامەڵەى وەرگرتنى خوێندکارانى پرسى و ڕاستەوخۆ لەگەڵ خوێندکاران گفتوگۆى کردو گوێى لەسەرنج و پێشنیازەکان لەبارەى وەرگرتنیان لەزانکۆو پەیمانگەکان گرت، لەو چوارچێوەیەشدا وەزیرى خوێندنى باڵا لەپاڵ ڕێنماییکردنى خوێندکاران و هاندانیان بۆ خوێندن، تەواوى پاڵپشتى و پشتویانى وەزارەتى بۆ دووپاتکردنەوە. لەبەشێکى دیکەى سه‌ردانه‌ مەیدانیەکەیدا، د.ئارام محەمەد قادر له‌ زانکۆى گەرمیان هەریەک لە کۆلێژ و کتێبخانە و چەند تاقیگەیەکى بەسەرکردەوە، هه‌روه‌ك لە کافتریاى زانکۆش لەگەڵ خوێندکاران لەکەشێکى خوێندکارانى خوێندندا گفتوگۆیه‌كی زانستى له‌باره‌ی پڕۆگرامەکانى خوێندن و ئاستى زانستى زانکۆ و بەشەکانیان و کەموکوڕییەکان كرد، ...