ئەنجامی سکاڵای دەرچووانی پۆلی12 ڕاگەێندرا

  • : 2019/تشرینی یەکەم /1 شه‌م‌
  • : 1571 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 3 مانگ پێش ئیستا

لەمیانى گفتوگۆیەکدا لەگەڵ خوێندکارانى زانکۆى گەرمیان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە ئەنجامى پێداچوونەوە بە سکاڵاى خوێندکاران (١٥٧٩) خوێندکارى دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران بەمەش ڕێژەى وەرگرتنى خوێندنى بەخۆڕایى زیادیکرد.

ئەو ڕاگەیاندنەى د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەمیانى بەسەرکردنەوەى زانکۆى گەرمیان هات، کە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى (٢١/١٠/٢٠١٩) بەیاوەرى ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت، سەردانى زانکۆى گەرمیانى کرد و، لەلایەن د. سیروان حەسەن سەرۆکى زانکۆ و  یاریدەدەران و مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆ و خوێندکاران پێشوازى لێکرا.

لەمیانەى لە نزیکەوە بەسەرکردنەوەى تۆمارى گشتى زانکۆ د.ئارام محەمەد قادر لە شێواز و چۆنیەتى بەرێوەچوونى ڕاییکردنى مامەڵەى وەرگرتنى خوێندکارانى پرسى و ڕاستەوخۆ لەگەڵ خوێندکاران گفتوگۆى کردو گوێى لەسەرنج و پێشنیازەکان لەبارەى وەرگرتنیان لەزانکۆو پەیمانگەکان گرت، لەو چوارچێوەیەشدا وەزیرى خوێندنى باڵا لەپاڵ ڕێنماییکردنى خوێندکاران و هاندانیان بۆ خوێندن، تەواوى پاڵپشتى و پشتویانى وەزارەتى بۆ دووپاتکردنەوە.

لەبەشێکى دیکەى سه‌ردانه‌ مەیدانیەکەیدا، د.ئارام محەمەد قادر له‌ زانکۆى گەرمیان هەریەک لە کۆلێژ و کتێبخانە و چەند تاقیگەیەکى بەسەرکردەوە، هه‌روه‌ك لە کافتریاى زانکۆش لەگەڵ خوێندکاران لەکەشێکى خوێندکارانى خوێندندا گفتوگۆیه‌كی زانستى له‌باره‌ی پڕۆگرامەکانى خوێندن و ئاستى زانستى زانکۆ و بەشەکانیان و کەموکوڕییەکان كرد، به‌ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکى زانکۆ بڕیارى چارەسەرکردنى گرفتەکانى دا.

وەزیرى خوێندنى باڵا ئه‌وه‌شی ڕاگەیاند: بەخۆشحاڵیەوە دەمانەوێت لێرەوە ئەوە ڕابگەیەنین، کە لە ئەنجامى پێداچونە بە سکاڵاى خوێندکاران و پێداچونه‌وه‌یان (١٥٧٩) ده‌رچوی پۆلی دوانزه‌ی دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرین، بەمەش وەرگرتنى ڕێژەى وەرگرتنى خوێندکاران بەخۆڕایى بەرزدەبێتەوە، بۆیە لە ئێستاوە ئەو دەرچوانەى کە سکاڵایان تۆمارکردبو دەتوانن بە هەمان سیستمى ئەلیکترۆنى و، لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) بچنە نێو سیستمه‌کە و، بەهەمان وشەى تێپەڕ و نهێنى ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لەو خوێندکارانە دەکات، کە ناوەکانیان لە ئەنجامى سکاڵا تۆمارکردن گەڕاوەتەوە لە نزیکترین دەرفەتدا پەیوەندى بە کۆلێژ و بەشەکانیان بکەن و، مامەڵەى دەستبەکاربون ئەنجامبدەن.

ئۆفەرێکی گەورە لە سەنتەری پۆلی12 بۆ وەرزی دووەم داشکانی50% بۆ سەرجەم وانەکانی دەکات بەیانی بفەرموو وانە بخوێنە

ئۆفەرێکی گەورە لە سەنتەری پۆلی12 بۆ وەرزی دووەم داشکانی50% بۆ سەرجەم وانەکانی دەکات بەیانی بفەرموو وانە بخوێنە سەنتەری پۆلی12 بەبۆنەی گەورەبوون و گۆڕینی باڵەخانەی بۆ باڵەخانەیەکی نوێ؟ داشکاندن50% بۆ سەرجەم وانەکان ڕادەگەیەنێت ئێستا ئێمە لە وەرزی دووەمی وانەکانین سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران ئاگادار دەکەینەوە لەگەڵ پشووی نیوەی ساڵ-بفەرموو وەرزی دووەمی خولی زستانە لەگەڵ ئێمە بخوێنە داشکانی 50% بە دەست بھێنە کوردی-مامۆستا سالم محمد/ئامادەیی ڕزگاری کوڕان و زانیاری ئەھلی عەرەبی-ئامادەیی ژیاری ئەھلی و ڕۆژی نوێ ئینگلیزی-ئامادەیی کوردستانی کوڕان و کوردستانی ئایندەی ئەھلی بیرکاری-ئامادەیی ڕۆزاکی نموونەیی و زانیاری ئەھلی کیمیا-کۆلێجی قەڵا بۆ بەھرەداران و گەشەی ئەھلی و پاڕامۆنتی ئەھلی و سابیسی نێودەوڵەتی فیزیا-ئامادەیی گارای نموونەیی و نانەکەلی کچان و بارزی ئەھلی احیا-ئامادەیی شەھید فاخیر و کوردستانی ئایندەی ئەھلی . بەخێربێن ڕۆژی شەممە یەکەم ڕۆژی وانە خوێندنە کاتژمێر 8:00 بەیانی بفەرموو ئەم ھەفتەیە کۆتا ھەفتەیە لە باڵەخانەی کۆنین بفەرموو بۆ ئەم ناونیشانە ھەولێر-شەقامی 40 مەتری ناوەڕاستی ترافیک لایتی باداوا نزیک لەنگە-

شاجوانی کوردستان(خاتوو سانا)تایبەت بۆ پەیجی پۆلی12-لەسەر ئەم کچە ھاتە دەنگ کە ڕووخساری خۆی بە دڵ نیە

شاجوانی کوردستان(خاتوو سانا)تایبەت بۆ پەیجی پۆلی12-لەسەر ئەم کچە ھاتە دەنگ کە ڕووخساری خۆی بە دڵ نیە-ئامادەیە ھاوکاری بکات- دوای پۆستێکی پەیجی پۆلی12 کە ڕووخساری خۆی بە دڵ نیە و بینینی پۆستەکە لەلایەن سەدان ھەزار کەس شاجوانی کوردستانیش بینیویەتی خاتوو سانا محمود لە نامەیەکی تایبەتدا بۆ پەیجی پۆلی12 دەڵێت ئامادەم ھاوکاری ئەم کچە بکەم ئەگەر بیەوێت-ھەربۆیە ئێمە داوا لەم خاتوونە دەکەین کە ڕووخساری خۆی بە دڵ نەبووە و تووشی داڕمانی دەروونی بووە-لەڕێگای پەیجی پۆلی12 ەوە دەیناسێنین بە خاتوو سانا بۆ ھەموو جۆرە ھاوکاریەکی داوا لەم خاتوونە دەکەین لە ڕێگای نامە بۆ پەیج یان ئەم ڤایبەرە ئاگادارمان بکاتەوە تاوەکو بیگەیەنین بە خاتوو سانا 07507040404 ھەموو شتێکی پارێزراوە

بەیانی 7/1/2020 تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی قوتابخانەکان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات

بەیانی 7/1/2020 تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی قوتابخانەکان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات بەیانی ڕۆژی سێ شەممە بە بەشداری زیاتر لە ملیۆن و نیوێک قوتابی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم دەست پێدەکات بەھیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی کوردستان