حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم رۆژەکانی پشووی خوێندنی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

  • : 2019/تشرینی دووهەم/2 شه‌م‌
  • : 2750 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 2 هەفتە پێش ئیستا

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا سەرجەم رۆژە پشوەکانی بۆ ئەمساڵی خوێندن بڵاوکردەوە کە سەرجەمیان 26 رۆژە.

لە راگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێم رۆژانی پشو بەم شێوە دیاریکراوە:

-رۆژی یەکشەمە 10/11/2019 پشووی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام.
-رۆژی چوارشەمە 25/12/2019 پشووی لە دایکبونی پێغەمبەر عیسا.
-رۆژی چوارشەمە 1/1/2020 پشووی سەری ساڵی زاینی.
-پشووی نیوەی ساڵ لە 18 تا 23/1/2020.
-رۆژی پێنجشەمە 5/3/2020 پشووی یادی ڕاپەڕین
– پشووی بەهارە لە 11 تا 23/3/2020
– رۆژی پێنجشەمە 9/4/2020 پشووی ڕوخانی رژێمی بەعس
-رۆژی چوارشەمە 15/4/2020 پشووی جەژنی ئێزدی
– جەژنی کرێکاران 1/5/2020

بەیانی کاتی مامەڵەکردنی بۆ تاقیکردنەوەی تحسین معدل و دەرەکی و یەک بابەتی و دووبابەتی بۆ پۆلی12 لەسەرجەم پەروەردەکان دەست پێدەکات

بەیانی کاتی مامەڵەکردنی بۆ تاقیکردنەوەی تحسین معدل و دەرەکی و یەک بابەتی و دووبابەتی بۆ پۆلی12 لەسەرجەم پەروەردەکان دەست پێدەکات سەرجەم قوتابیانی خوازیاری *چاککردنی تێکڕا(تحسین معدل) *دەرەکی(خاریجی) *یەک بابەتی *دووبابەتی *دەرەکی ڕاستەوخۆ ئاگادار دەکەینەوە لە بەیانی بەرواری 3/11/2019 تاوەکو 30/11/2019 دەتوانن مامەڵەکانتان ڕایی بکەن-سەردانی پەروەردەی شارەکانتان بکەن لە دوای ئەم بەروارە ھیچ مامەڵەیەک وەرناگیرێت- بەھیوای سەرکەوتن

ئەنجامی سکاڵای دەرچووانی پۆلی12 ڕاگەێندرا

لەمیانى گفتوگۆیەکدا لەگەڵ خوێندکارانى زانکۆى گەرمیان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە ئەنجامى پێداچوونەوە بە سکاڵاى خوێندکاران (١٥٧٩) خوێندکارى دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران بەمەش ڕێژەى وەرگرتنى خوێندنى بەخۆڕایى زیادیکرد. ئەو ڕاگەیاندنەى د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەمیانى بەسەرکردنەوەى زانکۆى گەرمیان هات، کە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى (٢١/١٠/٢٠١٩) بەیاوەرى ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت، سەردانى زانکۆى گەرمیانى کرد و، لەلایەن د. سیروان حەسەن سەرۆکى زانکۆ و  یاریدەدەران و مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆ و خوێندکاران پێشوازى لێکرا. لەمیانەى لە نزیکەوە بەسەرکردنەوەى تۆمارى گشتى زانکۆ د.ئارام محەمەد قادر لە شێواز و چۆنیەتى بەرێوەچوونى ڕاییکردنى مامەڵەى وەرگرتنى خوێندکارانى پرسى و ڕاستەوخۆ لەگەڵ خوێندکاران گفتوگۆى کردو گوێى لەسەرنج و پێشنیازەکان لەبارەى وەرگرتنیان لەزانکۆو پەیمانگەکان گرت، لەو چوارچێوەیەشدا وەزیرى خوێندنى باڵا لەپاڵ ڕێنماییکردنى خوێندکاران و هاندانیان بۆ خوێندن، تەواوى پاڵپشتى و پشتویانى وەزارەتى بۆ دووپاتکردنەوە. لەبەشێکى دیکەى سه‌ردانه‌ مەیدانیەکەیدا، د.ئارام محەمەد قادر له‌ زانکۆى گەرمیان هەریەک لە کۆلێژ و کتێبخانە و چەند تاقیگەیەکى بەسەرکردەوە، هه‌روه‌ك لە کافتریاى زانکۆش لەگەڵ خوێندکاران لەکەشێکى خوێندکارانى خوێندندا گفتوگۆیه‌كی زانستى له‌باره‌ی پڕۆگرامەکانى خوێندن و ئاستى زانستى زانکۆ و بەشەکانیان و کەموکوڕییەکان كرد، ...