باندێک فێربووینە بە فیس بووکی فەیک و تەزویر تۆمەت و قسەی ھەڵبەستراو بۆ پەیجی پۆلی12 دروست دەکەن

  • : 2020/May/Thu‌
  • : 595 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 3 weeks پێش ئیستا

باندێک فێربووینە بە فیس بووکی فەیک و تەزویر تۆمەت و قسەی ھەڵبەستراو بۆ پەیجی پۆلی12 دروست دەکەن

ھەر شتێک بەڵگەی لەگەڵ نەبوو ئێمە وەڵامی نادەینەوە

ڕوون کردنەوەیەک بۆ تەواوی قوتابیان و ھاوڕێیانی پەیجی پۆلی12
خۆتان دەزانن یەکەم و پێشەنگی کوردستانین ئیدی کاتێک یەکێک کە دەیەوێت ئەم پێشەنگیەت لێ وەربگرێتەوە ناچارە تاوانبارت بکات و پێ بخاتە سەر پێت و خۆی بەرز بکاتەوە و ئێمە نزم بکاتەوە نامەوێ زۆر لەسەر ئەم باسە بڕۆم چونکە لەوەتەی بە بیرمان دێت لەسەر قوتابیانی پۆلی12 جارو بار جوێنمان بۆ دێت بە ھەموو جۆرەکانیەوە کاتێک یەکێک دەیەوێت خۆی گەورە بکات دێ بە ئێمە دەڕشێتەوە بە تۆمەت و جوێن و سوکایەتی بە ئەدمینەکانمان ئێمە لێ ڕاھاتووین چونکە یەکەم جار نیە ھھھھھھھھھھ بەخوا ساڵانە چەندین جار لە پەیجی فەیک و گروپی تەزویر یەکێک ھەڵدەستێت ھەرچی لەناو دڵیەتی بە ئێمەی دەڕێژێت و کاتی خۆی بە ئێمە دەکوژێت داماوە لە بری ئەوەی کات بە شتێکی بە سوود سەرف بکات دێ بە ئێمەی سەرف دەکات چەند ڕۆژێکە لە پەیجێکی فەیک جوێنمان بۆ دێت زۆر ئاساییە بەخوا سوێند بەخوا بیریشی لێ ناکەینەوە چونکە ئەوەی ئێمە لە نزیکەوە بناسێت دەزانێت چۆنین بەھەرحاڵ بێ منەتین لە ھەر کەسێک بیەوێت کارێکی ھەڵەی ئێمە بە بەڵگەوە لە ئێمە بدۆزێتەوە تەحەدای اکبر شەخص دەکەین یەک بەڵگەی بچووک بخاتە ڕوو گوایە ئەدمینەکانمان کاری ھەڵە و نازانم چیان بەرامبەر کچانیان کردووە ئینجا ئەگەر بیانەوێ خراپت بکەن ڕێک ناوی کچت دەدەنە پاڵ مللەتێکی داماو ئەوەندە ئافرەتی بەلاوە زەعیفە ئەگەر بیانەوێ کوڕێک خراپ بکەن بابەتی کچی دەدەنە پاڵ-خراپ ئەوە نیە ھاوڕێ ی کچت ھەبێ خراپ ئەوەیە درۆ بکات زیان بەخش بێ بۆ خۆی و دەورووبەری قەرزاری عەکە و مەکەی بێ چەقو کێش و دز بێ حەب خۆر و قومارچی بێ ئەوانە خراپن ئەوە خراپ نیە ئەدمینێکمان چەند ھاوڕێ ی کچی ھەیە ئەوە نیشانەی بیرکردنەوەی سەقەتی کۆمەڵگای کوردیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین ھەر کەسێک گلەی و سکاڵاو نازانم چی ھەیە ھەرچی ھەیە پێشکەشی دادگای بکات فەرموو بێمنەتین و بەر لەم کەسە ئەدمینەکەمان لە دادگا ئامادە دەکەین ئێمە گروپێکین پێک ھاتووین لە 9 ئەدمین سەربەخۆین و نافەرمین کاردەکەین لە پێناو گەیاندنی ھەواڵ شوێنمان دیارە ژمارە مۆبایلمان دیارە کێ وا ھەست دەکات ئێمە مافمان خواردبێت فەرموو دادگا کێ دەستی گرتووی کە دەزانی ئەدمینێکمان خراپە بۆچی ڕێکلامی بۆ دەکەی وەک پیاو دەرگای دادگا ھەڵبژێرە وەک پیاو شتەکان لە دادگا بخە ڕوو ھھھھھھھھھ نەک بێ ی دانیشی مەقالە بنووسی ڕق و کینەی دڵت بە درۆ ڕیز بکەی عاتیفەی کۆمەڵێک خەڵک ڕاکێشی بە درۆ-وریابە درۆ ھیچت بۆ ناکات بەخوا لە کۆتایدا دەڵڵین گەردەنتان ئازادبێت ڕۆژانە ھەزار کەسی بەرپرس جوێن و سوکایەتی پێ دەکرێت با ڕۆژێک بە ئێمەشی بکەن ئەوپەڕی ئازادیە کابرا دیارە قەناعەتی وایە دڵی بە جوێن خۆشدەبێت ئاساییە
سوپاس

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دا سەرجەم قوتابیانی پۆلی 3ی ناوەندی و 6 ی ئامادەیی راستەوخۆ بەشداری تاقیکردنەوەی ئەم ساڵ بکەن

    وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دا سەرجەم قوتابیانی پۆلەکانی 3ی ناوەندی و شەشی ئامادەیی راستەوخۆ بەشداری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئەمساڵ بکەن. ئەمڕۆ دووشەممە 30-3-2020 د.سوها خەلیل عەلی بەگ، وەزیری پەروەردەی عێراق نووسراوی فەرمی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە کردووە و تێیدا رایگەیاندووە "قوتابیانی پۆلە کۆتاییەکان (سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی) بە سەرجەم لقەکانیانەوە بەشداریان تاقیکردنەوەکان بکەن لە ساڵی خوێندنی (2019-2020) ئەمەش دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەىی وەزیران".

دكتۆر ئاراس برادۆستی داوا دەكات ئێستا پێشمەرگە بەناو كۆڵانەكان جوڵە بكەن كەس نەتوانێت بەم شەوە بچێتە دەرەوە بۆ سەفرە و گەشت

پێشمەرگە داببەزێننە نێو کۆڵانەکان بۆ جێبەجێکردنی راستەقینەی قەدەخەی هاتووچۆ و رێکارەکانی دیکەی تایبەت بە کۆرۆنا، پێویستە هێز بەکاربهێندرێت، ئەو جرت و فرتەی ئێستا هەیە رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ناکات، هەندێک خەڵک بە بەرپرس و نابەرپرسەوە خەریکن یاری بە ئاگر دەکەن و نازانن خۆیان و ئەزیزانیان و وڵاتیش دەسوتێنن، بەهێز رێگری بکەن لە خۆسووتاندنیان.. تکایە هێزەکانی پێشمەرگە دابەزێننە نێو کۆڵانەکان و رێگری لە کۆبوونەوە و دەرچوونی خەڵک بکەن، ئیدی کاتی ئەوەیە حکومەت ئەمە بکات نەک رێنمایی نەرمونیان، رێنمایی بۆ ئەو کەسانەیە کە هۆشیارن و لە پیتێکیش تێدەگەن، ئەمە بۆ ئێمە بەجێبهێڵن تکایە.. ئەزموونی چین فێریکردین کە هێز رۆڵێکی گەورەی لە کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە هەیە، ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنترۆڵ ناکرێت بۆیە دەبێت مرۆڤەکان کۆنترۆڵکەین تا نەمرن.. پەیامەکە روونە؟

سیمیناری سەنتەری پۆلی12 ی ڕێگای خوێندن بڕیاربوو 5/3 ئەنجام بدرێت بە ھۆی کۆڕۆنا دواخرا بۆ بەرواری 27/3/2020

سیمیناری سەنتەری پۆلی12 ی ڕێگای خوێندن بڕیاربوو 5/3 ئەنجام بدرێت بە ھۆی کۆڕۆنا دواخرا بۆ بەرواری 27/3/2020 ڕۆژی ھەینی سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئێمە وەک ھەست کردن بە بەرپرسیاریەتی و سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران بڕیارماندا بە دواخستنی سیمیناری سەنتەری پۆلی12 بە ناونیشانی ڕێگای خوێندن کە بڕیار بوو 5/3/2020 ئەنجام بدرێت بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە و سەلامەتی گیانی ئێوە دوامانخست بۆ ڕۆژی ھەینی بەرواری 27/3/2020 لە ھەمان شوێن ھۆڵی میدیا کاتژمێر 3:00 ی دوای نیوەڕۆ زۆر زۆر داوای لێبوردن دەکەین