وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی دەرکرد

  • : 2020/Jun/Sun‌
  • : 26879 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 2 months پێش ئیستا

وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تیایدا هاتووە، وەکو قەرەبووکردنەوەی ماوەی خوێندن، سێ مانگ قەرەبوو دەدەن بە قوتابیانی خوێندنی باڵا\دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا، بە گشت قۆناغەکانی خوێندن و ئەو ماوەیە لە دەرەوەی ماوەی یاسایی ئەژمار دەکرێت.

دەقی بڕیارەکان:

١. پێدانی ماوەی (٣) مانگ لە رێکەوتی (١٠\٣\٢٠٢٠) تاوەکو رێکەوتی (١٠\٦\٢٠٢٠) وەکو قەرەبووکردنەوەی ماوەی خوێندن و مۆڵەتی خوێندن بۆ گشت قوتابیان و خوێندکارانی خوێندنی باڵا\دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، کە پێشووتر وەرگیراون و دەستیان بە خوێندنی ئەکادیمی کردووە و لە ئێستادا بەردەوامن لە خوێندن بە گشت قۆناغەکانی وەکو (کۆرسات و نوسینی توێژینەوە و تاوتوێکردن) و ئەو ماوەیە لە دەرەوەی ماوەی یاسایی ئەژمار دەکرێت.

٢. لە حاڵەتێکدا ئەگەر قوتابی\خوێندکار بە شێوازی پارالێڵ وەرگیرابێت ئەوا ئەو ماوەیەی قەرەبووکردنەوەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە کرێی خوێندنی لێ وەرناگیرێت ئەمەش لەبەر ئەوەی لە دەسەڵاتی خۆی نەبووە، بۆیە ئەو ماوەیە بە (عذر مشروع) دادەنرێت.