بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر سەركەوتنی تاقی كردنەوە گشتی یەكانی لە هەولێر ڕاگەیاند

  • : 2017/تەموز/1 شه‌م‌
  • : 8290 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 1 ساڵ پێش ئیستا

پەیامی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر
بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەزموونە گشتییەکان

بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی (۲٠۱۷/۷/۱٦)، سەرکەوتنی پڕۆسەی ئەزموونە گشتییەکان لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ڕادەگەیەنین. کە ئەمەش بە هەوڵ و ماندووبوونی بەڕێزان سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەران و یاریدەر و چاودێری هۆڵەکان بوو کە بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە ئەرکەکانیان ڕاپەڕاند و سوپاسیان بکەم.
سەڕەڕای ئەو بارودۆخە سەختە داراییەی کەوا لەساڵی خوێندنی (۲٠۱٦-۲٠۱۷) یەخەی گرتین، کەچی مامۆستایانی دڵسۆز وەک قەڵغانێک و پێشمەرگە ئاسا بەرگرییان لە زانست و پەروەدە کرد و دەرگای قوتابخانەکانیان بەڕوی قوتابییە خۆشەویستەکانمان دانەخست و پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن پەکی نەکەوێت.
لێرەوە بە پێویستی دەزانم دەستخۆشی و سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە و خودی جەنابی وەزیری پەروەردە بکەم کە بە دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکان بەردەوام پاڵپشتمان بووە لە سەرکەوتنی ئەم پڕۆسە نیشتمانییە، هەروەها سوپاسی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز پارێزگاری هەولێر و قایمقامی قەزاکان دەکەین کەوا بەردەوام هاوکاربوون.
سوپاسی بێ پایانمان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و ئاسایش کەوا بە دابینکردنی کارەباو ئاسایش خزمەتی هۆڵەکانیان کرد.
سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەی سەرجەم ئەندامانی لێژنەی ئەزموونی لێژنەی لقی و لێژنەی پەروەردەی قەزاکان و تیمە هونەریەکان دەکەین.
لەکۆتاییدا دووبارە پیرۆزبایی لە کەسوکار و خودی قوتابی و خوێندکارە خۆشەویستەکانمان دەکەین کە بەرگەی ئەو کەشوهەوا گەرمەیان گرت و داوای لێبووردنیان لێ دەکەین لەهەر کەموکورتییەک کە لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە هەبووبێت.

بەشدار عبدالخالق خضر
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر

21/12/2018 گەورەترین خولی فێربوونی زمانی بیانی لە سەنتەری پۆلی12 دەکرێتەوە بە گرێنتی فێربوون تەنھا بە 99$

21/12/2018 گەورەترین خولی فێربوونی زمانی بیانی لە سەنتەری پۆلی12 دەکرێتەوە بە گرێنتی فێربوون تەنھا بە 99$ مژدەیەکی خۆش لە سەنتەرەکەمان بۆ قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان و سەرجەم ئارەزوو مەندانی فێربوونی زمانی #ئەڵمانی_فەڕەنسی_تورکی_فارسی_ئینگلیزی_عەرەبی لە ئێستاوە فێرە زمانێکی تر بە بۆ بەرژەوەندی خۆت بیربکەرەوە چەند جوانە بە زمانێکی تریش قسە بکەیت ئەگەر قوتابی زانکۆ و پەیمانگای زمانێکی تر بزانیت زووتر کارت دەست دەکەوێت بیربکەرەوە دوای دەرچوونت(تخروج)یەکەم پرسیار لێت دەکەن چەند زمان دەزانیت ئێستا ناوت تۆمار بکە بەرواری 21/12/2018 خولەکە دەست پێدەکات بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاواز و ناوازە *بوونی پۆلی نموونەیی *باڵەخانەی مۆدێرن و دابین کردنی کەشی گونجاو و ھێمن ی خوێندن *پاسی ھاتووچۆمان ھەیە بۆ ھەموو بەشداربوون ئۆفەرێکیش بۆ قوتابیانی قسم داخلی 18 ی شوبات و شەھید شەوکەت و ئاکارەکان پاس بەخۆڕاییە *ھەر قوتابیەک 4 ھاوڕێ ی لەگەڵ خۆی بھێنێت نیوەی پارەی لێ وەردەگیرێت *چا و قاوە و نیسکافە و بسکویت بە خۆڕایی یە *خولەکە ماوەی دوو مانگ دەخایەنێت *لەکۆتایی خولەکە بڕوانامەی بەشداربوون لە زمانەکان وەردەگرن . ئێستا ناوت تۆمار بکە 07507556666_07507335555 ناونیشان/ھەولێر-شەقامی40 مەتری ناوەڕاستی ترافیک لایتی باداوا نزیک بازاری لەنگە    

بەهۆی باو باران و نالەباری كەش و هەوا بەیانی لە قەزای دوكان لە سەرجەم قوتابخانەكان بووە پشوو

بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی بەهێزی باران و هەورەبروسکە و لە پێناو سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان ،لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێزان قائمقامی دوکان و بەڕێوەبەری پەروەردەی دوکان ،بڕیارماندا بەیانی واتە ڕۆژی شەممە لە خوێندنگاکەمان پشوو بێت، بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.