پرســـیاری وزاری 2017 خولی دووەم

  • : 2018/ئازار/شه‌م‌
  • : 7665 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 4 مانگ پێش ئیستا

قوتابی قوتابخانەکانی ھەولێر پێنج شەممە بفەرموون بۆ ھۆڵی میدیا ڕیزبەندی باشترین قوتابخانەی نمرە 90 دەخوێندرێتەوە

قوتابی قوتابخانەکانی ھەولێر پێنج شەممە بفەرموون بۆ ھۆڵی میدیا ڕیزبەندی باشترین قوتابخانەی نمرە 90 دەخوێندرێتەوە ڕۆژی پێنج شەممە بە مێوانداری وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە سەنتەری پۆلی12 بۆ سێ یەم ساڵ لەسەر یەک ھەڵدەستێت بە سازدانی گەورەترین سیمینارەی ساڵانەی خۆی بە ناونیشانی (ڕێگای زانکۆکان) لەم سیمینارە بەشێکی تەرخان دەکرێت بۆ خوێندنەوەی ئەم قوتابخانانەی زۆرترین نمرەی 90 یان ھێناوە بفەرموون بە چەپڵەکانتان ئەم تەوەرە ڕازاوەتر دەکەن ناونیشان/ھۆڵی میدیا بەروار/19/7/2019 کات/5:00 ئێوارە  

تانەی (اعتراز) خوێندكارانی قۆناغی 12 دەگەڕێتەوە.. گۆڕانكاری لە ئەنجامەكان دەكرێت

تانەی خوێندكارانی قۆناغی 12 دەگەڕێتەوە.. گۆڕانكاری لە ئەنجامەكان دەكرێت ئەنجامی تانەی خوێندكارانی پۆلی 12ی زانستی و وێژەیی رەوانەی پارێزگاكان دەكرێتەوە، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان لەوەزارەتی پەروەردەش پەیامێك ئاڕاستەی خوێندكاران دەكات و رایدەگەیەنێت: ئەگەری هەیە لەكۆی نزیكەی 28 هەزار تانە لەهەردوو بەشی زانستی و وێژەیی، گۆڕانكاری لەئەنجامی نزیكەی 30 خوێندكار كرابێت. كەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان لەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، بە SNNی راگەیاند: ئەنجامی تانەی خوێندكارانی پۆلی 12ی زانستی و وێژەیی دەرچووەو رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكان كرایەوە. وتیشی: لەكۆی 120 هەزار خوێندكاری بەشداربووی تاقیكردنەوەكان، نزیكەی 28 هەزار خوێندكار لەهەردوو بەشی (زانستی و وێژەیی) تانەیان لەئەنجامەكان داوە، رەنگە گۆڕانكاری لەئەنجامی نزیكەی 30 خوێندكار كرابێت". بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان، پەیامێكیشی ئاڕاستەی ئەو خوێندكارانە كرد كە گۆڕانكاری لەئەنجامەكانیان رووینەداوەو رایگەیاند: ئەوانەی گۆڕانكاری لەئەنجامەكانیان نەكراوە، بەدڵنیاییەوە سەیری تانەكانیان كراوە، بەڵام ئەنجامەكەی دەقاو دەق بووەو هیچ هەڵەیەك نەكراوە.

“له‌ 20 رۆژدا مامۆستایان دوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن”

باشووری کوردستان "له‌ 20 رۆژدا مامۆستایان دوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن" مامۆستایان مووچه‌ A+AA- K24 - هه‌ولێر: ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی، رێباز حه‌ملان به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، به‌ گوێره‌ی بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دێته‌ دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌وه‌ش له‌ماوه‌ی 20 رۆژی داهاتوودا، مامۆستایان دوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن. له‌ كاتی راگه‌یاندنی دوا لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا، رۆژی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایان دیاری نه‌كرا و ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی لای مامۆستایان.

لینکی نمرەی پۆلی10و11 ی قوتابیانی پۆلی12 کارا کرایەوە ئێستا دەتوانن نمرەکانتان ببینن بزانن لە 20% چەندت ھەیە

لینکی نمرەی پۆلی10و11 ی قوتابیانی پۆلی12 کارا کرایەوە ئێستا دەتوانن نمرەکانتان ببینن بزانن لە 20% چەندت ھەیە فەرموو لە ڕێگای ئەم لینکەوە کۆدەکەت داخڵ بکە بزانە لە 10% نمرەی پۆلی دەیەم و 10% نمرەی پۆلی یازدەھەم چەندت ھەیە کە کۆی ھەردووکیان دەکاتە 20% بەھیوای سوود بینین بۆ ھەژمارکردنی لە پۆلی12 ئاگاداربن ئارە زوومەندانەیە ئەمساڵیش فەرموون ھاوڕێکەت تاگ بکە بزانە چەندی ھەیە لە 20% https://www.azmoonakan.org/public/anjam/anjam.aspx