حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم رۆژەکانی پشووی خوێندنی ئەمساڵی بڵاوکردەوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا سەرجەم رۆژە پشوەکانی بۆ ئەمساڵی خوێندن بڵاوکردەوە کە سەرجەمیان 26 رۆژە.
لە راگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێم رۆژانی پشو بەم شێوە دیاریکراوە:
-رۆژی یەکشەمە 10/11/2019 پشووی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام.
-رۆژی چوارشەمە 25/12/2019 پشووی لە دایکبونی پێغەمبەر عیسا.
-رۆژی چوارشەمە 1/1/2020 پشووی سەری ساڵی زاینی.
-پشووی نیوەی ساڵ لە 18 تا 23/1/2020.
-رۆژی پێنجشەمە 5/3/2020 پشووی یادی ڕاپەڕین
- پشووی بەهارە لە 11 تا 23/3/2020
- رۆژی پێنجشەمە 9/4/2020 پشووی ڕوخانی رژێمی بەعس
-رۆژی چوارشەمە 15/4/2020 پشووی جەژنی ئێزدی
- جەژنی کرێکاران 1/5/2020
ئەنجامی سکاڵای دەرچووانی پۆلی12 ڕاگەێندرا
لەمیانى گفتوگۆیەکدا لەگەڵ خوێندکارانى زانکۆى گەرمیان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە ئەنجامى پێداچوونەوە بە سکاڵاى خوێندکاران (١٥٧٩) خوێندکارى دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران بەمەش ڕێژەى وەرگرتنى خوێندنى بەخۆڕایى زیادیکرد.
ئەو ڕاگەیاندنەى د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەمیانى بەسەرکردنەوەى زانکۆى گەرمیان هات، کە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى (٢١/١٠/٢٠١٩) بەیاوەرى ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت، سەردانى زانکۆى گەرمیانى کرد و، لەلایەن د. سیروان حەسەن سەرۆکى زانکۆ و یاریدەدەران و مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆ و خوێندکاران پێشوازى لێکرا.
لەمیانەى لە نزیکەوە بەسەرکردنەوەى تۆمارى گشتى زانکۆ د.ئارام محەمەد قادر لە شێواز و چۆنیەتى بەرێوەچوونى ڕاییکردنى مامەڵەى وەرگرتنى خوێندکارانى پرسى و ڕاستەوخۆ لەگەڵ خوێندکاران گفتوگۆى کردو گوێى لەسەرنج و پێشنیازەکان لەبارەى وەرگرتنیان لەزانکۆو پەیمانگەکان گرت، لەو چوارچێوەیەشدا وەزیرى خوێندنى باڵا لەپاڵ ڕێنماییکردنى خوێندکاران و هاندانیان بۆ خوێندن، تەواوى پاڵپشتى و پشتویانى وەزارەتى بۆ دووپاتکردنەوە.
لەبەشێکى دیکەى سهردانه مەیدانیەکەیدا، د.ئارام محەمەد قادر له زانکۆى گەرمیان هەریەک لە کۆلێژ و کتێبخانە و چەند تاقیگەیەکى بەسەرکردەوە، ههروهك لە کافتریاى زانکۆش لەگەڵ خوێندکاران لەکەشێکى خوێندکارانى خوێندندا گفتوگۆیهكی زانستى لهبارهی پڕۆگرامەکانى خوێندن و ئاستى زانستى زانکۆ و بەشەکانیان و کەموکوڕییەکان كرد، ...