خــــولی بەهێزکردن

  • : 2017/کانونی دووهەم/هه‌ینی‌
  • : 4420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
  • : 3 ساڵ پێش ئیستا

دكتۆر ئاراس برادۆستی داوا دەكات ئێستا پێشمەرگە بەناو كۆڵانەكان جوڵە بكەن كەس نەتوانێت بەم شەوە بچێتە دەرەوە بۆ سەفرە و گەشت

پێشمەرگە داببەزێننە نێو کۆڵانەکان بۆ جێبەجێکردنی راستەقینەی قەدەخەی هاتووچۆ و رێکارەکانی دیکەی تایبەت بە کۆرۆنا، پێویستە هێز بەکاربهێندرێت، ئەو جرت و فرتەی ئێستا هەیە رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ناکات، هەندێک خەڵک بە بەرپرس و نابەرپرسەوە خەریکن یاری بە ئاگر دەکەن و نازانن خۆیان و ئەزیزانیان و وڵاتیش دەسوتێنن، بەهێز رێگری بکەن لە خۆسووتاندنیان.. تکایە هێزەکانی پێشمەرگە دابەزێننە نێو کۆڵانەکان و رێگری لە کۆبوونەوە و دەرچوونی خەڵک بکەن، ئیدی کاتی ئەوەیە حکومەت ئەمە بکات نەک رێنمایی نەرمونیان، رێنمایی بۆ ئەو کەسانەیە کە هۆشیارن و لە پیتێکیش تێدەگەن، ئەمە بۆ ئێمە بەجێبهێڵن تکایە.. ئەزموونی چین فێریکردین کە هێز رۆڵێکی گەورەی لە کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە هەیە، ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنترۆڵ ناکرێت بۆیە دەبێت مرۆڤەکان کۆنترۆڵکەین تا نەمرن.. پەیامەکە روونە؟

سیمیناری سەنتەری پۆلی12 ی ڕێگای خوێندن بڕیاربوو 5/3 ئەنجام بدرێت بە ھۆی کۆڕۆنا دواخرا بۆ بەرواری 27/3/2020

سیمیناری سەنتەری پۆلی12 ی ڕێگای خوێندن بڕیاربوو 5/3 ئەنجام بدرێت بە ھۆی کۆڕۆنا دواخرا بۆ بەرواری 27/3/2020 ڕۆژی ھەینی سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئێمە وەک ھەست کردن بە بەرپرسیاریەتی و سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران بڕیارماندا بە دواخستنی سیمیناری سەنتەری پۆلی12 بە ناونیشانی ڕێگای خوێندن کە بڕیار بوو 5/3/2020 ئەنجام بدرێت بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە و سەلامەتی گیانی ئێوە دوامانخست بۆ ڕۆژی ھەینی بەرواری 27/3/2020 لە ھەمان شوێن ھۆڵی میدیا کاتژمێر 3:00 ی دوای نیوەڕۆ زۆر زۆر داوای لێبوردن دەکەین