330 پرسیاری پێشبینی کیمیا بە PDF دابگرە هەموو کیمیا بخوێنە بەڵام ئەمانە زیاتر تەرکیز بکە

330 پرسیاری پێشبینی کیمیا بە PDF دابگرە هەموو کیمیا بخوێنە بەڵام ئەمانە زیاتر تەرکیز بکە راستە تاقی کردنەوەکان هەڵبژاردنە،پێشبینی کەمتر دائەنرێت،بەڵام ئەمانە پرسیارە هەرە بەهێزەکانن،ئەگەری هاتنەوەیان زۆرە،بۆیە ڕێنمایی ئێمە ئەوەیە،هەموو کیمیا بخوێنە بەڵام ئەمانە وەک ناوت بزانە،فەرامۆشیان مەکە،بەهیوای سوود بینین، دەبڵ کلیک لەسەر ئەم نووسینە شینە بکە و دایبەزێنە، برسيارة كرنكةكان 12ز كيميا م. شيركؤ ئێمە لە انستاگرام بەم ناوە _poli_12 سناپ چات بەم ناوە page_poli12 . ڕەو ڕەو  

ئە‌مڕۆ كاتژمێر3:30ڕاستە‌وخۆ لە‌ گە‌ڵ مامۆستاھێمن مصطفی دیاری كردنی پرسیارە‌گرینگە‌كان و پێشبینە‌كانی كیمیای پۆلی12

ئە‌مڕۆ كاتژمێر 3:30 ڕاستە‌وخۆ لە‌ گە‌ڵ مامۆستا ھێمن مصطفی حمد مامۆستا لە ئامادەیی کێوەڕەش و ئامادەیی ڕانیەی ناحکومی دیاری كردنی گرینگترین پرسیارە‌كانی كیمیا و پێشبینە‌كان و شیكردنە‌وە‌ی پرسیارە‌گرینگە‌كان لە‌ شێوازی تاقیكردنە‌وە‌ی وزاری بینە‌رمان بن ھاوڕێ كانتان ئاگاداربكە‌نە‌وە‌

به‌ هۆى رێگرى مامۆستاوه‌ له‌ كاتى تاقیكردنه‌وه‌ قوتابیە‌كی پۆلی12 میز بە‌خۆی دادە‌كات

دوێنێ  لە هۆڵی تاقیکردنەوەی قوتابخانەی سەردەم کە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی پۆلی دوانزەی ئامادەیی تێدا بەرێووەچوو قوتابیەک دوای چەندین جار داوای مۆڵەتپێدان بۆ چوونە دەرەوە بەمەبەستی میزکردن بەڵام لەلایەن سەرپەرشتیارانی هۆڵەکە رێگەی پێنەدراوە و قوتابیەکە ناچار بەهۆی دروست بوونی پاڵەپه‌ستۆوه‌ لەسەر میزڵدانی لە شوێنی خۆی و لە کاتی تاقیکردنەوە میزی کردووە . له‌و بارەیەوە قوتابیە‌كە‌  بۆ دیجیتاڵ میدیاى سپێدە ئەوەی خستەروو، کە چەندین جار داوای لە مامۆستایان کردووە رێگەی پێ بدەن بچێتە دەرەوە و خۆشیان بەووردی چاودێری بکەن بەڵام مامۆستا و سەرپەرشتیارانی هۆڵەکە رێگەییان پێ نەداوە. ئەو قوتابیە ئەوە دەخاتەروو کە ناچاربووە لە شوێنی خۆی و لەسەر هەمان ئەو شوێنەی وەڵامی پرسیارەکانی لێ دەداتەوە مێز بکات و بەناچاری بەخۆیدا بکات. ئەو قوتابیە‌  وتیشى،" پێشتر لە هەمان هۆل رێگە بە قوتابی تر دراوە بۆ میزکردن و کاری تر بچێتە دەرەوە بەڵام ئەمرۆ رێگریان لەو کردووە بۆیە ناچاربووە ئەو کارە لە کاتی تاقیکردنەوە ئەنجام بدات و بۆنی میزەکەشی دەورووبەری و هۆلەکەش بگرێتەوە و بەو شێوازە ئەمرۆ وەڵامی تاقیکردنەوەی داوەتەوە. سپێدە هەوڵیدا رای مامۆستایانی سەرپەرشتی هۆڵەکە وەربگرێت و پەیوەندیەکان بەردەست نەبوون.  

بەخێربێن بۆ خولی ھاوینە

ڤیدیۆكان