مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی سێوان و منداڵەکانی بەڕێوەدەچێت..كەیسەكەش خەریكە وون دەبێت

مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی سێوان و منداڵەکانی بەڕێوەدەچێت بە دروشمی "ژن ژیانە مەیکوژە" مەراسیمی چلەی ماتەمینی سێوان قادر و منداڵەکانی لە چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت. لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی بنەماڵەی سێوان قادر ئاماژەیان بەوەکرد، کە ڕۆژی دووشەممە ٤ی شوباتی ٢٠١٩ کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی شاکر فەتاح لە چەمچەماڵ چلەی سێوان قادر و هەرسێ منداڵەکەی بەڕێوەدەچێت. بەناوی بنەماڵەکەوە داوایان لە خەڵکی کرد وەکو هاوسۆزییەک بۆ ڕۆحی سێوان و منداڵەکانی و بەگژداچوونەوەی تاوانی کوشتنی ئافرەتان لە مەراسیمی چلەی ماتەمینیەکەدا ئامادەبن. شەوی( ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ )بەھۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی ئاسودەی قەزای چەمچەماڵ سێ منداڵی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و دایکی منداڵەکانیش سێوان قادر لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە "٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨" لەنەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی گیانی لەدەستدا. لەبارەی نوێترین زانیاریی لەسەر کەیسی سوتانی سێوان و منداڵەکانی، سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو دەربارەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی کەیسی سێوان و منداڵەکانی ڕایگەیاند، ئەو کەیسە قۆناغێکی باشی بڕیوە بەڵام ئێستا پەڕاوەکانی لە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە نێردراوە بۆ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی ئەویش بەمەبەستی وردبینی، ڕاپۆرتەکانی بەرگری شارستانی و تیمەکانی بەڵگەی تاوان و تیمەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ ...

قوتابخانەی گوڵی زەرد لە سۆران سەقفی پۆلێك بەهۆی كۆنی بینا ڕووخا2 قوتابی بریندار بوون

قوتابخانەی گوڵی زەرد لە سۆران سەقفی پۆلێك بەهۆی كۆنی بینا ڕووخا2 قوتابی بریندار بوون سیستەمی سویدی ئەمڕۆ لە پۆلی 12ی زانستی خەریکی وانە وتنەوەی فیزیابوو ژورێکی بیدەنگ هەموو قوتابییەکان تەرکیزیان لە سەر ئەوەبوو کە روونم دەکردەوە قوتابییەکان دەیان ویست لە بابەتەکە تێبگەن لە ناکاو پارچە گەچێکی گەورە لە سەقفی ژوروکە کەوتەخوارەوە بە کەتنەخوارەوەیەی سەربەست کەوت بەسەری دوو قوتابیدا قیژەیان لێ هەڵسا و دەرسەکەو تەرکیز و تێگەیشتن هیچی نەما خۆشبەختانە قوتا ییەکان سەلامەت بوون ئامادەیی گوڵی زەردی زانستی کچان یەکێکە لە قوتابخانە هەرە پێشەنگەکانی سۆران کەچی بەداخەوە لە بینایەیەکدایە کە زۆۆۆۆر کۆنە لەساڵی 1968 دروست کراوە ئێستا ساڵی 2019 یە شێوەی هەر لە سجن دەچێت بە داخەوە بۆ پەروەردەی سۆران و یەکەی ئیداری سۆران کەمتەرخەمن لەو قوتابخانە باشەیەی دەڤەرەکەمان دەبوایە باشترین بینایەی هەبایە لە سۆران بە هیوای ئەوەم بەرپرسان هەوڵێک بدەن بۆ دروست کردنی بینایەیەکی پرۆفیشنال بۆ ئەم قوتابخانەیە کە مەڵبەندی پێگەیاندنی سەدەها مامۆستاو دکتۆر و ئەندازیار و پارێزەر و هتد... بووە دوێنێ لە قاعەی 8 لە بەر زۆری باران ئاو بەشێوەیەکی ئەوەندە زۆر بە سەقف دیوارەکە هاتە، خوارەوە پەنجەرەکە هەموو بووە کارەبا زوو نەگەیشتباین وایەری کارەبامان قەتع نەکردبا ئەوا ...

میریان شاگردی دووەمی شاجوانی كوردستان داخوازی هاتووە و پرسیار دەكات ئایا بكەم یان نا ئێوە وەڵامی بدەنەوە

میریان شاگردی دووەمی شاجوانی كوردستان داخوازی هاتووە و پرسیار دەكات ئایا بكەم یان نا ئێوە وەڵامی بدەنەوە [video width="400" height="224" mp4="http://www.poli-12.com/wp-content/uploads/2019/01/C7ED14F8-30A0-474C-8CF4-F5634E4F7207.mp4"][/video]

تاقیکردنەوەی وزاری خولی یەکەم بەروارەکەی دیاریکرا بەپێ ی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە کلیک بکە بزانە

تاقیکردنەوەی وزاری خولی یەکەم بەروارەکەی دیاریکرا بەپێ ی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە بەپێ ی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە 26/5/2019 یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی وزاری خولی یەکەمە بەھیوای سەرکەوتن  

بەخێربێن بۆ خولی ئامادەکاری وزاری

ڤیدیۆكان