قوتابخانەیەک تایبەت بۆ ئەم قوتابیانەی تحسین معدل دەکەن دەکرێتەوە بۆ ماوەی 6 مانگ دووبارە قوتابی بنیات دەنێتەوە

قوتابخانەیەک تایبەت بۆ ئەم قوتابیانەی تحسین معدل دەکەن دەکرێتەوە بۆ ماوەی 6 مانگ دووبارە قوتابی بنیات دەنێتەوە ھەر قوتابیەک تحسین معدل بکات-بۆی نیە بچێتەوە قوتابخانەی حکومی-دەبێ لەماڵەوە بخوێنێت-زۆربەی قوتابیان ڕوو لە قوتابخانە ئەھلیەکان دەکەن بەڵام ھیچ گرینگیەکیان پێ نادرێت بەراورد بە قوتابیەکانی تر لە پۆلەکانی کۆتایی دایان دەنێن مامۆستای ئاسایی بۆ دابین دەکەن-ئێمە ئەم کارە ناکەین-بگرە گەورەتری دەکەین-خولێکی 6 مانگی ھەموو ڕۆژێک دەوام وەک قوتابخانە ڕادەگەیەنین-بە تەواوی پێداویستیەکانی قوتابخانەوە لە جل و بەرگ تاوەکو  منھج ھەمووی دەخەینە ئەستۆی خۆمان بە نرخێکی زۆر کەمتر لە قوتابخانەی ئەھلی و بە مامۆستای زۆر ئاست بەرز تر و خزمەتگوزاری زۆر زیاتر لەگەڵ قوتابیانی تحسین معدل دەبین . مژدەیەکی خۆش لەلایەن مامۆستا بەھێز و یەکەمەکانی ھەولێر📌-بۆ سەرجەم ئەم قوتابیانەی لە پۆلی12 ی ئامادەیی بۆ ئەمساڵی نوێ ی خوێندن خۆیان دەھێڵنەوە واتا (تحسین معدل📕) دەکەن سەنتەری پۆلی12 کە بۆتە پەیمانگایەکی فەرمی و خاوەن مۆڵەتی وەزارەتی پەروەردە ئەم قوتابیانە لە باوەش دەگرێت کە خۆیان دەھێڵنەوە-بەپێ ی ڕێنمایی ئەزموونەکان قوتابی تحسین معدل مافی نیە لە قوتابخانەی حکومی دەوام بکات بۆ ئەم مەبەستە ئێمە لە پەیمانگای پۆلی12 لەگەڵ باشترین ستافی مامۆستا بە ناوبانگەکان لە ساڵی نوێ ی ...

وەزارەتی خوێندنی باڵا سیستمى بۆلۆنیا لە زانکۆ و پۆلیتەکنیکیەکان جێبەجێ دەکرێت

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لەبه‌ ڕۆشنیاى بۆلۆنیا پرۆسێس کاردەکەین بۆ داڕشتنەوەى چوارچێوەى بڕوانامەکانى خوێندن و یەکەکانى خوێندن و ئاکامەکانى پرۆسەى خوێندن و فێرکردن لە زانکۆکان، بەشێوەیەک لەگەڵ سیستم و تایبەتمەندیەکانى خوێندنى باڵا لەسەدەى بیست و یەک هاوتەریب بێت. ئەم ڕاگەیاندنەى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەمیانى کۆبونەوەیەکدا هات لەگەڵ وەفدێکى ڕێکخراوى یونسکۆ، کە لەدیوانى وەزارەت بەڕێوەچوو. لەو کۆبونەوەیەدا کە هەریەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت و یاریدەدەرى سەرۆک زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان ئامادەیبون، سەرەتا (رۆرى رۆبێرت تشاد) بەڕێوەبەرى نوسینگەى یونسکۆ بەوەکالەت و بەڕێوەبەرى پڕۆژەى چاکسازى خوێندن و ڕاهێنانى پیشەیى و تەکنیکى و (د. ئان کاثرین ئیسحاق) شارەزاى نێودەوڵەتى لە بوارى سیستمى بۆلۆنیا لە دوو وتەى جیادا سوپاسى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیان کرد بۆ ئەم دەرفەتە، دواتر باسیان لە ئەنجامدانى سێ وۆرک شۆپ لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانى (هەولێر، سلێمانى و دهۆک) کرد، کە ئامانج لە سازکردنى ئەم وۆرک شۆپانە جێەجێکردن و بەرەوپێشچونى هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى سیستمى بۆلۆنیا بوە لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان، وتیشى بابەتەکانمان لەبوارى بەرەو پێشبردنى پرۆگرامەکان و تواناکان و چۆنیەتى دۆزینەوەى هەلى کار و پێشخستنى بوارى پیشەیى کە بازاڕى کار ...

وەزارەتى پەروەردە بڕیاری دا بە ڕاگراتنى پێدانى مۆڵەت بە باخچەى منداڵان و قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییەکان

وەزارەتى پەروەردە بریارى دا بە ڕاگراتنى پێدانى مۆڵەت بە باخچەى منداڵان و قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییەکان بە فەرمانى وەزارى ژمارە(٣٦٧) لە رێکەوتى (۲۰۱۹/۷/۲۳) کە دەرچووە، وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بریارى دا بە ڕاگرتنى پێدانى مۆڵەت بە باخچەى منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەکان و پەیمانگا ناحکومیەکان(ئەهلیەکان)، شایەنى باسە لە ڕۆژى دەرچوونى ئەم فەرمانە گشت مامەڵەکانى تایبەت بەم بابەتە ڕادەگیرێت. ‌ وەزارەتى پەروەردە بەرێوەبەرایەتى راگەیاندن

ئاگاداریەک بۆ ئەم قوتابیانەی حەز دەکەن لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان(کلیة شریعة)وەربگریرێن فەرموو ئەم ئاگاداریە بخوێنەرەوە

ئاگاداریەک بۆ ئەم قوتابیانەی حەز دەکەن لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان(کلیة شریعة)وەربگریرێن فەرموو ئەم ئاگاداریە بخوێنەرەوە وه‌رگرتن له‌ كؤلێژى زانسته‌ ئيسلاميه‌كان/ هه‌ولێر سلام عليكم: ئێستا ده‌رچووانى پۆلى دوازده‌ى زانستى و وێژه‌يى وئاينى هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى‌ نێر ومێ ده‌توانن ناونوسين بكه‌ن له‌ كۆلێژى زانسته‌ئيسلاميه‌كان زانكۆى سه‌لاحه‌ددين مه‌رجه‌كانی پێشكه‌ش كردن به‌ سیسته‌می ڕاسته‌وخۆ وپاڕالێل له‌ كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان هه‌ولێر/ زانكۆى سه‌لاحه‌دين بۆ ساڵى 2019-2020: هه‌ردوو خولى يه‌كه‌م و دووه‌م- يه‌كه‌م: پێشكه‌ش كردن به‌ سيسته‌مى ڕاسته‌وخۆ: مه‌رجی پێشكه‌ش كردنى تایبه‌ت به‌ لقی زانستی و وێژه‌یی وئاماده‌یی ئیسلامیه‌كان: 1- مه‌رجی ته‌مه‌ن نابێت ته‌مه‌نی قوتابی له‌ (30) ساڵ زیاتر بێت . 2- ده‌رچووانی ساڵانی 2017-2018- 2018-2019 مافی پێشكه‌ش كردنیان هه‌یه‌. به‌ڵام ده‌رچووانی 2017-2018 ده‌بێ پشتگیری بێنن له‌ قوتابخانه‌كه‌یان كه‌ له‌ هیچ شوێنێك وه‌رنه‌گیراون له‌ ساڵى ڕابردوو قوتابی پێشكه‌ش كار ده‌بێ زانكۆ ڵاین ياخود كريديت به‌ أون ڵاين پڕ بكاته‌وه‌ وه‌ ناوی به‌شه‌كانی كۆلێژمان بنوسێت له‌ سه‌ره‌تاى ليسته‌كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناوی ناگه‌ڕێته‌وه‌. 3- كه‌مترین كۆنمره‌ بۆ پێشكه‌ش كردن نابێت له‌ (60) كه‌متر بێت. واته‌ به‌ كۆنمره‌ى 420. 4- مه‌رجه‌ قوتابی له‌ چاوپێكه‌وتن و تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ربچێت به‌ پێی پسپۆری به‌شه‌كه‌. وه‌ تاقيكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر 40 نمره‌ ده‌بيت. دووه‌م: وه‌رگرتن به‌ پێی سیسته‌می پاڕاڵێل:ـ به‌مه‌رجێك نمره‌ له‌ 55 كه‌متر نه‌بێت 1- ...

بەخێربێن بۆ خولی ئامادەکاری وزاری

ڤیدیۆكان